لە هەولێر کارگەیەکی ڕیسایکلینی قیر کرایەوە



سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کارگەیەکی دووبارە بەکارهێنانەوەی تێکەڵەی قیڕی کۆنى لە هەولێر کردەوە، کە بە پێی پێوه‌ر و ستانداردە پێشکەوتوو و سەردەمییەکان و ژینگەپارێزی دروستکراوە و یەکەم پڕۆژەی لەم جۆرەیە لە سەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان.

رۆژی سێشەممە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە میانی کردنەوەی کارگەی ڕیسایکلینی قیری هەولیر وتی، ئەم پڕۆژەیە، یەکێکە لەو پڕۆژانەی لە چوارچێوەی بەرنامەکانی حکومەت لەپێناو ژینگەپارێزی و چاکسازی ئابووری ئەنجام دەدرێت.

مەسرور بارزانی وتیشی، ئەمە پابەندبوونی حکومەتی هەرێمی کوردستانە بە ژینگەپارێزی، چونکە تا ئێستا قیڕی کۆنی هەڵکەنراو، تێکەڵ بە ژینگە دەکرا، بەڵام لە ئه‌مڕۆ بەدواوە پێویستە قیڕی هەڵکەندراو کۆبکرێتەوە و تێکەڵ بە ژینگە نەکرێت بەڵکو لەڕێگەی پڕۆژەی لەم جۆرەوه‌، قیڕی هەڵکەندراو لە سەرجەم کارگەکانی قیڕی حکومی و تایبەت، دووبارە بەکاربهێنرێتەوە و ریسایکل بکرێ و تێکەڵی ژینگە نەکرێتەوە و سەرەنجام ژینگە پیس نەکات، ئەمەش بێگومان لە رووی ئابووریشەوە سوودی دەبێت.

هەروەها سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان روونیکردەوە ئەمە دەستپێکە بۆ ئەوەی بتوانین کارگەی هاوشێوە لە هەموو پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دروست بکەین. داوا لە کەرتی تایبەت دەکەین ئەوانیش پڕۆژەی هاوشێوە دروستبکەن، تاکو زیاتر بتوانین سوود لەو کەره‌ستانەی پێشتر فڕێدەدران وەربگرین. حکومەتی هەرێمی کوردستانیش بەرنامەی هەیە کە لە هەموو ڕوویه‌کەوە پەرە بە کولتووری ژینگەپارێزی بدات.

تا ئێستا بەشێک لەو پاشماوانەی ڕۆژانە یان هەفتانە لە لایەن هاووڵاتیان و کارگەکانەوە بەجێ دەمێنێت تێکەڵ بە زەوی یان ئاو دەکرێت، ئەمەش کێشەیەکی ئەزەلی بۆ پیسبوونی ژینگە و ئاو دروست کردووە ، پێشتر لە سلێمانی کارگەی ڕیسایکلین لە ناوچەی تانجەرۆ دروست کرا و رۆژانە سەدان تۆن خاشاک ڕیسایکلین دەکڕێت بە چەند جۆرێک، و دواتر وەک کەرەستە بۆ پێکهاتەی نوێ زیاد دەکرێن.

بانکی ناوەندی هۆکاری بەرزی دۆلار ئاشکرا دەکات
پێشت بانکی ناوەندی هۆکاری بەرزی دۆلار ئاشکرا دەکات
بایدن بەسەردانێکی ئاشکرا نەکراو گەیشتە ئیسرائیل
دواتر بایدن بەسەردانێکی ئاشکرا نەکراو گەیشتە ئیسرائیل
ەیوەندیدار