سودانی بۆ تاوتوێ کردنی دۆخی فەلەستین بەپەلە دەگاتە میسر



سەرۆک وەزیرانی عێراق بانگهێشتنامەیەکی لە سەرۆکی میسرەوە پێگەیشت بەمەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەیەکی بەپەلە.

بەپێی راگەیەندراوێکی نووسینگەی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیران بانگهێشتنامەیەکی فەرمی لە عەبدولفەتاح سیسی سەرۆکی میسر پێگەیشتووە بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەیەکی لوتکەی بەپەلە کە بڕیارە لە قاهیرە بەڕێوەبچێت.

کۆبوونەوە بەپەلەکەی قاهیرە لەبارەی دۆخی فەلەستینەوەیە و بڕیارە ژمارەیەک لە سەرۆک و سەرکردەکانی عەرەبی و هەرێمایەتییەکان بەشداری تێدا بکەن.

“لێشاوی کۆچبەرانی کورد کەمی کردووە”
پێشت “لێشاوی کۆچبەرانی کورد کەمی کردووە”
پارێزگاری سلێمانی: فەرمانبەران مارانگاز بوون و متمانە بە حکومەت لاواز بووە
دواتر پارێزگاری سلێمانی: فەرمانبەران مارانگاز بوون و متمانە بە حکومەت لاواز بووە
ەیوەندیدار