نوێترین زانیاری دەربارەی گەشتی ئاسمانی سنە-سلێمانی



بەرپرسێکی پارێزگای سنە ڕایگەیاند لە ئایندەیەکی نزیکدا گەشتی ئاسمانی نێوان سنە بۆ سلێمانی دەستپێدەکات.

عەلی نوری جێگری سەرۆکی نووسینگەی هەماهەنگی ئابووری پارێزگای سنە ڕایگەیاند، ڕۆژی دووشەممە، گەشتی ئاسمانی نێوان سنە-سلێمانی دەستپێدەکات.

ڕوونیشیکردەوە کە گەشتەکە ترانزێت دەبێت، لە تارانەوە بۆ سنە و پاشان سلێمانی و بە پێچەوانەشەوە.

ئەوەشیخستەڕوو کە دوای وەرگرتنی مۆڵەتی پێویست بۆ دەستپێکردنی گەشتەکانی هێڵی ئاسمانی پۆیا لە دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی و بەرپرسانی حکومەتی عێراق، یاداشتێکی هاریکاری لە نێوان پارێزگاری کوردستان (سنە) و هێڵی ئاسمانی پۆیا ئیمزا کرا.

عەلی نوری ئاماژەشیدا بەوەی بە دەستپێکردنی گەشتەکە وەبەرهێنەرانی هەرێمی کوردستان دەتوانن بچنە ئێران و کاریگەریشی لەسەر گەشەسەندنی ئابووری پارێزگای سنەش دەبێت.

شاندی هەرێم بۆ مووچە دەچێتە بەغدا
پێشت شاندی هەرێم بۆ مووچە دەچێتە بەغدا
توانای سەربازی حزبوڵڵا لە نێوان ئێستا و ڕابردوو جیاوازی چییە؟
دواتر توانای سەربازی حزبوڵڵا لە نێوان ئێستا و ڕابردوو جیاوازی چییە؟
ەیوەندیدار