بەڤیدیۆ؛ نەتانیاهۆ و پەرلەمانتاران لەناو هۆڵی پەرلەمان ڕادەكەن



دوابەدوای هێرشە مووشەكییەكانی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆی بزووتنەوەی حەمماسی فەلەستینی بۆ سەر قودس و تەلئەبیب، زەنگی ئاگاداركردنەوە لێدەدرێت و بەپەلە سەرۆك وەزیران و پەرلەمانتاران هۆڵی كنێست (پەرلەمانی ئیسڕائیل) چۆڵ دەكەن.

هێزەكانی بزووتنەوەی حەمماسی فەلەستینی لە کەرتی غەززە، ژمارەیەك مووشەکیان بەرەو شارەکانی قودس و تەلئەبیب تەقاند و بەهۆیەوە دانیشتنی کنێستی ئیسرائیل ڕاگیراو ئەندامانی كنێست و بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بەرەو پەناگەی خۆپارێزی هەڵهاتن.

تۆمارە ڤیدیۆییەكانی پەرلەمان ئەو ساتە نیشان دەدەن، کە یەکێک لە موشەکەکانی هێزی بەرگری فەلەستینی لە شاری قودس کەوتوونەتە خوارەوە و دیمەنەکانی دیکەش ئەو ساتە دەردەخەن، کە ئەندامانی کنێست و سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل هۆڵی پەرلەمان چۆڵ دەكەن بۆ خۆپاراستن لە مووشەكەكان و دەچنە ناو پەناگەیەك.

گەنجێك بە هەورە بروسكە گیانی لەدەستدا
پێشت گەنجێك بە هەورە بروسكە گیانی لەدەستدا
پارتی پێشنیارێكی دیكە بۆ مووچەی فەرمانبەران دەدات بە عێراق
دواتر پارتی پێشنیارێكی دیكە بۆ مووچەی فەرمانبەران دەدات بە عێراق
ەیوەندیدار