پێشەوا هەورامانی: ئامانجی شاندی هەرێم چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانە



وتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەبارەی سەردانی وەفدی ھەرێم بۆ بەغدا ڕایگەیاند، سەردانیکردنی شاندی ھەرێم بۆ بەغدا و کۆبوونەوەیان لەگەڵ لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئارەزوومەندانەیە، هاوکات نیشاندەری نیەتی جددی حکومەتی ھەرێمە بۆ چارەسەری ناکۆکییەکانی نێوان ھەولێر و بەغدا.

پێشەوا ھەورامانی، وتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، سەردانیکردنی شاندی هەرێم بۆ بەغدا و کۆبوونەوەیان لەگەڵ لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئارەزوومەندانەیە، ئەمەش نیشانیدەدات حکومەتی ھەرێم نیەتی جددی بۆ چارەسەری کێشەکانی نێوان ھەولێر و بەغدا هەیە لەسەر پرسە داراییەکان.

ئاماژەی بەوەکرد، سەرۆک وەزیرانی ھەرێم، تیمی حکومەتی راسپاردووە تەنانەت یەک پرسیاری بێ وەڵامیش نەھێڵنەوە و زۆر شەفافانە ھاوکاربن.

وتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان وتیشی، لە  چوارچێوەی دەستوری عێراقی فیدراڵ حکومەتی ھەرێمی کوردستان، بە دوای چارەسەرێکی ڕیشەییەوەیە بۆ پاراستنی مافی ھاووڵاتیانی کوردستان.

هەزار تەرم لە ژێر داروپەردووی غەززەدا ماوەتەوە
پێشت هەزار تەرم لە ژێر داروپەردووی غەززەدا ماوەتەوە
“ئاوات شێخ جەناب بۆ بەرگریکردن لە مافی مووچەخۆران دەچێتە بەغدا”
دواتر “ئاوات شێخ جەناب بۆ بەرگریکردن لە مافی مووچەخۆران دەچێتە بەغدا”
ەیوەندیدار