“ئاوات شێخ جەناب بۆ بەرگریکردن لە مافی مووچەخۆران دەچێتە بەغدا”



فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، وەزیری دارایی بەمەبەستی بەرگریکردن لە مافی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات.

ئەمڕۆ دووشەممە، فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، “بۆ بەرگریکردن لە مافی مووچەخۆران و لەسەر داوای حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاوات جەناب، وەزیری دارایی دەچێتە بەغدا”.

ڕوونیشیکردەوە وەزیری دارایی لەگەڵ لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران کۆدەبێتەوە.

دوو هەفتە لەمەوبەر لیژنەی دارایی نوێنەران داوای کۆبوونەوەی لە وەزیرانی دارایی حکومەتی فیدراڵی و هەرێمی کوردستانی کردبوو، بەڵام حکومەتی هەرێم لیژنەکەی ئاگادارکردبووەوە لەوەی ئاوات شیخ جەناب بە هۆی سەرقاڵبوونی بە ئامادەکردنی ڕاپۆرتی تایبەت بە ژمارەی مووچەخۆران ناتوانێت سەردانی بەغدا بکات.

پێشەوا هەورامانی: ئامانجی شاندی هەرێم چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانە
پێشت پێشەوا هەورامانی: ئامانجی شاندی هەرێم چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانە
پەرلەمانی تورکیا بڕیار لەبارەی سوپای وڵاتەکەی لە عێراق و سووریا دەدات
دواتر پەرلەمانی تورکیا بڕیار لەبارەی سوپای وڵاتەکەی لە عێراق و سووریا دەدات
پەیوەندیدار