بانکی ناوەندی فرۆشتنی دۆلاری نەختی بۆ زیاتر لە دوو هێندە بەرزکردەوە



بانکی ناوەندی عێراق نزیکەی 55 ملیۆن دۆلاری نەختی خستە بازاڕەوە ئەمەش دوو هێندە زیاتری لەو بڕەیە کە لە کۆتایی هەفتەی ڕابردوودا خستیەڕوو.

ئەمڕۆ یەکشەممە، بانکی ناوەندی عێراق ڕایگەیاند، 193 ملیۆن و 925 هەزار و 190 دۆلاری خستەڕوو کە 139 ملیۆن و 35 هەزار و 190 دۆلای حەواڵە و 54 ملیۆن و 890 هەزاریشی نەخت بووە.

بڕی نەختەکەی ئەمڕۆ بە بەراورد لەگەڵ پێنجشەممەی ڕابردوو لە دوو هێندە زیاترە کە بڕەکەی 20 ملیۆن و 90 هەزار دۆلار بوو.

سەرباری ئەوەش هێشتا نرخی دۆلار لە بازاڕەکاندا لە ئساتێکی بەرزدایە و 100 دۆلار بە 159 هەزار و 250 دینارەوە مامەڵەی پێوە دەکرێت.

مەسعود حەیدەر: هەست بە موعاناتی خەڵک دەکەین، بەڵام مووچە ڕاستەوخۆ لە بەغداوە نادرێت
پێشت مەسعود حەیدەر: هەست بە موعاناتی خەڵک دەکەین، بەڵام مووچە ڕاستەوخۆ لە بەغداوە نادرێت
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌ ئاگارییەکی بڵاوکردەوە
دواتر به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌ ئاگارییەکی بڵاوکردەوە
ەیوەندیدار