مەسعود حەیدەر: هەست بە موعاناتی خەڵک دەکەین، بەڵام مووچە ڕاستەوخۆ لە بەغداوە نادرێت



بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق دەربارەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە بەغداوە دەڵێت، با خەڵك ئومێد لەسەر شتی پووچ هەڵنەچنێت، چونکە پێچەوانەی دەستوورە و ڕاستەوخح نادرێت.

ئەمڕۆ مەسعود حەیدەر، بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق لە لێدوانێکی بۆ کەناڵی ڕووداو ڕایگەیاند، بابەتی دابەشکردنی ڕاستەوخۆی مووچە لە بەغداوە موزایەدەیە، چونکە پێچەوانەی دەستوورە.

وتیشی: “داوا لە خەڵك دەکەم ئومێد لەسەر شتی پووچ هەڵنەچنێت” و جەختیکردەوە لەوەی شتی وا ڕوونادات.

لە بەشێکی دیکەی لێدوانەکەیدا باسی لە ڕەوانەکردنی ئەو قەرزە کرد کە مانگانە بۆ دابینکردنی مووچەی فەرمانبەران ڕەوانەی هەرێمی کوردستان دەکرێت و ڕایگەیاند، ئەم مانگە نابێت قەرزەکە دوا بکەوێت.

وتیشی: لە دواکەوتنی مووچەدا هەست بە موعاناتی خەڵك دەکەین.

مەسعود حەیدەر باسی لەوە کرد کە هەڵوێستێکی “دوژمنکارانە” لە بەغداوە بەرامبەر بە هەرێمی کوردستان هەیە و تەنانەت لە وەزارەتی داراییشدا هەستی پێدەکرێت و هەوڵ دەدرێت ماددەکان بە ئاڕاستەیەك لێکبدەنەوە کە بە زیانی هەرێمی کوردستان بشکێنەوە.

سەبارەت بە پرسی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستانیش ڕایگەیاند، هیوادارین هەناردەکردن دەستپێبکاتەوە، چونکە ڕاگرتنی نەوت زیانی زۆری بە ئابووری عێراقیش گەیاندووە.

سەرۆك کۆمار بەرەوە ئیتاڵیا بەڕێکەوت
پێشت سەرۆك کۆمار بەرەوە ئیتاڵیا بەڕێکەوت
بانکی ناوەندی فرۆشتنی دۆلاری نەختی بۆ زیاتر لە دوو هێندە بەرزکردەوە
دواتر بانکی ناوەندی فرۆشتنی دۆلاری نەختی بۆ زیاتر لە دوو هێندە بەرزکردەوە
ەیوەندیدار