کەشناسی: خۆڵبارین دەستپێدەکات و پلەی گەرما نزم دەبێتەوە



خۆڵبارین لە هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات و پێشبینیش دەکرێت پلەی گەرما نزم بێتەوە.

بەشی پێشبینی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاسمان پەڵەهەور ونیمچە هەور دەبێت و لە کاتەکانى شەودا خۆڵ بارین دەست پێدەکات.

ڕوونیشکردەوە، خۆثبارینەکە زیاتر باشوور و ناوەڕاستى هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و تا سبەى بەیانى بەردەوام دەبێت.

سەبارەت بە سبەینێش ڕایگەیاند، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ ئەگەری بارینی پروشکە باران لە ناوچە شاخاوییەکانى باکوورى هەرێم.

ئەوەشیخستەڕوو کە بە بەراورد لەگەڵ ئەمڕۆ، گەرما 4-5 پلە نزم دەبێتەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : 27

سلێمانی : 25

دهۆک : 25

کەرکوک : 29

هەڵەبجە : 28

زاخۆ : 28

سۆران : 26

حاجی ئۆمەران : 16

گەرمیان : 30

لە هێرشەکانی حەماسدا چەندین هاووڵاتی بیانی کوژران و بێسەروشوێن بوون
پێشت لە هێرشەکانی حەماسدا چەندین هاووڵاتی بیانی کوژران و بێسەروشوێن بوون
مەسرور بارزانی: بۆشایی ئەمنی هۆکاری هەڵکشانی ماددە هۆشبەرەکانە
دواتر مەسرور بارزانی: بۆشایی ئەمنی هۆکاری هەڵکشانی ماددە هۆشبەرەکانە
ەیوەندیدار