زانیاری دەربارەی شەڕەکەی ئەمڕۆی پەکەکە و سوپای تورکیا



لە ناوچە شاخاوییەکانی سنووری شارۆچکەی ئامێدی، ڕووبەڕووبوونەوەی چەکداریی لە نێوان پارتی کرێکارانی کوردستان و سوپای تورکیا ڕوویدا.

بە پێی زانیارییەکان، ئەمڕۆ یەکشەممە لە سۆرێ سگێرێ لە زنجیرە چیای مەتینا سەر بە شارۆچکەی ئامێدی، شەڕ لە نێوان گەریلاکانی پەکەکە و هێزەکانی سوپای تورکیا ڕوویدا.

دەنگی تەقەکان لە گوندەکانی ناوچەکە بیستراوە، بەڵام تا ئێستا زانیاری دەربارەی ئەگەری بوونی زیان ڕانەگەیەندراوە.

مەسرور بارزانی: بۆشایی ئەمنی هۆکاری هەڵکشانی ماددە هۆشبەرەکانە
پێشت مەسرور بارزانی: بۆشایی ئەمنی هۆکاری هەڵکشانی ماددە هۆشبەرەکانە
ئەمریکا، دووەم کەشتی فڕۆکەهەڵگر دەنێرێتە دەریای ناوەڕاست
دواتر ئەمریکا، دووەم کەشتی فڕۆکەهەڵگر دەنێرێتە دەریای ناوەڕاست
ەیوەندیدار