ئەمڕۆ لەم شوێنانە نەوتی ماڵان دابەش دەکرێت



بڕیارە ئەمڕۆ لە ناحیەی پێباز سەر بە قەزای کەلار نەوتی سپی بەسەر ماڵاندا دابەش دەکرێت.

بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی پێباز ڕایگەیاند، ئەو هاووڵاتییانەی کە فۆرمی خۆراکیان لە لای بریکارەکان (نەسرین سديق عەبدوڵڵا، گەلاوێژ کریم حەمە ساڵحە)، ڕۆژی یەکشەممە لە هەردوو بەنزینخانەی پێباز لە بەرامبەر ناحیەی پێباز و بەنزینخانەی دیاری لە قولەبەرز نەوت دابەش دەکرێت.

ڕوونیشیکردەوە کە دەبێت هاووڵاتییان لەکاتی وەرگرتنی نەوتەکەدا کۆپی ڕەنگاوڕەنگی ناسنامە و فۆرمی خۆراک و کارتی نەوتیان پێ بێت.

“میلیشیاکانی عێراق چاوەڕێی فەرمانی ئێرانن”
پێشت “میلیشیاکانی عێراق چاوەڕێی فەرمانی ئێرانن”
ئەمڕۆ خۆپیشاندان بەڕێوەدەچێت
دواتر ئەمڕۆ خۆپیشاندان بەڕێوەدەچێت
ەیوەندیدار