ئەمڕۆ خۆپیشاندان بەڕێوەدەچێت



ئه‌مڕۆ یەکشەممە، مامۆستایان ‌و فه‌رمانبه‌ران له ‌هه‌ڵه‌بجه‌ خۆپیشاندانێکی جەماوەری ئەنجامدەدەن، هاوکات ده‌سته‌ى داكۆكى له‌ مافى مامۆستایان‌ و فه‌رمانبه‌ران بەیاننامەیەک دەخوێننەوە.

ده‌سته‌ى داكۆكى له ‌مامۆستایان ‌و فه‌رمانبه‌ران لە ڕاگەیەندراوێکدا ئەوەیان ئاشکراکرد، ئەمڕۆ كاتژمێر ١٠ی به‌یانى، لە هەڵەبجە خۆپیشاندانی بەرفراوانی مامۆستایان دەستپێدەکاتەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەیان بەوەکرد، ” ئەمڕۆ مامۆستایان ‌و فه‌رمانبه‌رانى به‌ هه‌ڵوێست، به ‌مه‌به‌ستى دوپاتكردنه‌وه‌ى به‌رده‌وامى بایكۆت ‌و داكۆكیکردن له ‌داواكاریى مامۆستایانى وانه‌بێژ گردبوونه‌وه‌یه‌ك ئەنجامدەدەین”.

گردبوونەوە و خۆپیشاندانی ئەمڕۆی مامۆستایان و فەرمانبەرانی هەڵەبجە لە كاتژمێر ١٠ی سه‌ر له ‌به‌یانى له ‌فولكه‌ى عومه‌رى خاوه‌ره‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات.

ئەمەش لە کاتێکدایە مامۆستایان ماوه‌ى مانگێك زیاتره‌ به‌هۆى دواکەوتنی مووچه‌كانیانه‌وه‌ بایكۆتى هۆڵه‌كانى خوێندنیان کردووە، هاوکات ناوەڕاستی مانگی تشرینی یەکەمە و هێشتا مووچەکانی مانگی ئاب و ئەیلوولی مووچەخۆران دابەشنەکراوە.

ئەمڕۆ لەم شوێنانە نەوتی ماڵان دابەش دەکرێت
پێشت ئەمڕۆ لەم شوێنانە نەوتی ماڵان دابەش دەکرێت
سبەینێ لەم شوێنانە نەوتی سپی دابەشدەکرێت
دواتر سبەینێ لەم شوێنانە نەوتی سپی دابەشدەکرێت
پەیوەندیدار