نرخی ئاڵتون زیاتر لە 100 دۆلاری چووە سەر



نرخی زێڕ بەشێوەیەكی بەرچاو ڕووی لە بەرزبوونەوە كرد و شارەزایەكی بواری زێڕ هۆكارەكەی بۆ مەترسی داڕووخانی ئابووری جیهانی بەهۆی بەردەوامی جەنگی ڕوسیا- ئۆكراین و سەرهەڵدانی جەنگی فەلەستین- ئیسڕائیل دەگێڕێتەوە.

دانا وەرتی، خاوەنی زێڕنگەری ئازوورا لە هەولێر بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، نرخی زێڕ بەراورد بە هەفتەی ڕابردوو بەشێوەیەكی بەرچاو ڕووی لە بەرزبوونەوە كردووە و هەر ئۆنسەیەكی زێڕ بڕی زیاتر لە 100 دۆلاری چۆتەسەر.

ڕاشیگەیاند، لە ئێستادا نرخی یەك ئۆنسە گەیشتۆتەوە 1932 دۆلار لەكاتێكدا لە هەفتەی ڕابردوودا دابەزیبوو بۆ 1825 دۆلار.

ڕوونیشی كردەوە، ئێستا نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 24 بە 510 هەزار دینارە و عەیاری 21 بە 450 هەزار دینارە و عەیاری 18 بە 390 هەزار دینارە.

 

ئۆتۆمبێلێك خۆی بە دوو ستوونی كارەبادا كێشاوە
پێشت ئۆتۆمبێلێك خۆی بە دوو ستوونی كارەبادا كێشاوە
چەندین کاڵا و شمەک دەستی بەسەردا گیرا
دواتر چەندین کاڵا و شمەک دەستی بەسەردا گیرا
ەیوەندیدار