چەندین کاڵا و شمەک دەستی بەسەردا گیرا



لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە، لە میانی سەردانیان بۆ کۆمەڵێک دوکان و بازاڕ چەندین پشکنینیان ئەنجام داوە و کۆمەڵێک کاڵا و شمەک دەستی بەسەردا گیراوە کە هەندێکیان پێداویستی خواردن بوون،

ئەمڕۆ شەممە (2023.10.14) لیژنەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی  زیاتر لە (160) سەردانیان بۆ دوكان و بازاڕ و شوێنە گشتییه‌كان ئەنجامداوە، لەو ژمارەیە تەنها (20) پسوڵه‌ تۆماكراوه‌ كه‌ (14) پسوڵەی سەرپێچی و (6) پسوڵه‌ی ئاگاداركردنه‌وه‌ بوه‌، کە پابەندی مەرجەکانی تەندروستی و ڤێتێرنەری و رێنماییەکانی دیکەی کارکردن بن، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێنه‌وه‌.

لیژنەکە ئاماژەی بەوەشداوە، بەهۆی خراپ بون و نەشیاوی بۆ خواردن و بەکارهێنان لیژنە هاوبەشەکان دەستیان بەسەر بڕێک خواردن و خواردنەوەی خراپ وماوەبەسەرچو (سەوزە و میوە، بۆن و جوانکاری خانمان، هەویر و شیلەی دروستکردنی شیرینی، بڕێک توتنی نێرگەلە و پاككه‌ره‌وه‌دا) دا گرتوە، و بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی لەناوچەی دەرەوەی نیشتەجێبون لەناودەبرێن.

نرخی ئاڵتون زیاتر لە 100 دۆلاری چووە سەر
پێشت نرخی ئاڵتون زیاتر لە 100 دۆلاری چووە سەر
تەندروستی فەلەستین داوای بەهاناوەچوون لە جیهان دەكات
دواتر تەندروستی فەلەستین داوای بەهاناوەچوون لە جیهان دەكات
ەیوەندیدار