ئۆتۆمبێلێك خۆی بە دوو ستوونی كارەبادا كێشاوە



هاتووچۆی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت، لە كەلار ئۆتۆمبێلێك بەهۆی خێراییەوە لە كۆنتڕۆڵ دەرچووە و خۆی كێشاوە بە دوو ستوونی كارەبادا و تەنها زیانی ماددی لێ‌ كەوتۆتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، ئۆتۆمبێلێکی جۆری (مارسیدس ) لە قەزای کەلارەوە بەئاراستەی ناحیەی ڕزگاری ڕۆیشتووە، دوای ئەوەی کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە خۆی بەدوو ستونی ڕووناکیدا کێشاوە و زیانی پێگەیاندوون.

ڕاشیگەیاندووە، بەهۆی ڕووداوەكەوە زیان بەر ئۆتۆمبێلەكە كەوتووە، بەڵام شۆفێر و سەرنشینەکانی سەلامەتن.

پەیامێک لە حکومەتی هەرێمەوە بۆ مووچەخۆران
پێشت پەیامێک لە حکومەتی هەرێمەوە بۆ مووچەخۆران
نرخی ئاڵتون زیاتر لە 100 دۆلاری چووە سەر
دواتر نرخی ئاڵتون زیاتر لە 100 دۆلاری چووە سەر
ەیوەندیدار