ئاگادارییەک بۆ ئەو کەسانەی فۆڕمی حەج پڕ دەکەنەوە



بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەو کەسانەی کە فۆڕمی حەج پڕ دەکەنەوە پێویستیان بە فۆتۆکۆپی چەند بەڵگەنایەک هەیە.

بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرە بڵاویکردەوە، هەر کەسێک فۆڕم پڕبکاتەوە بە مەبەستی ناونووسین بۆ حەج دەبێت، فۆتۆکۆپییەکانی، پسولەی خۆراک، پاسپۆرت، کارتی زانیاری، کارتی نیشتمانی یان ناسنامەی کەسی و یەک وێنەی کەسی پێبێت.

سبەینێ یەکشەممە، ناونووسین بۆ حەج دەستپێدەکات و هەر کەسێک دەیەوێت حەج بکات دەتوانێت لەو بەروارە لە نووسینگەکانی حەج و عومرەی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان فۆڕم وەربگرێت.

بەپێی رێنماییەکان، ئەو کەسانەی فۆڕمی حەج پڕ دەکەنەوە پێویستە لە ماوەی چوار رۆژدا فۆڕمەکە بگەڕێننەوە ئەو شوێنەی کە فۆڕمەکەی لێوەرگرتووە، لەو وادەیە دوابخرێت مافی ئەوەی نابێت ناوی بچێتە ناو تیر و پشک.

هاوکات بەپێی رێنماییەکانی بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرە، هەر هاووڵاتییەک پێشتر حەجی کردبێت، ناتوانێت ناوی خۆی تۆمار بکات و ناچێتە ناو تیروپشکەکەوە، تەنیا ئەو کەسانە نەبێت کە بۆ هاوەڵی کەسێکی دیکە حەج دەکەن و خۆیان بە (مەحرەم حاجی) ناونووس دەکەن.

لینکی شوێنی دابەشکردنی فۆرمی حاجیان – نووسینگەی حەج و عومڕەی سلێمانی

 

 

پارێزگاری سلێمانی پەیامێک ئاراستەی مامۆستایان دەکات
پێشت پارێزگاری سلێمانی پەیامێک ئاراستەی مامۆستایان دەکات
ژمارەی کوژراوانی غەززە دوو هەزار کەسی تێپەڕاند
دواتر ژمارەی کوژراوانی غەززە دوو هەزار کەسی تێپەڕاند
ەیوەندیدار