ئێران دۆزینەوەی گەورەترین کێڵگەی غازی ڕاگەیاند



جەواد ئەوجی وەزیری نەوتی وەزیری نەوتی ئێران دۆزینەوەی گەورەترین کێڵگەی غازی لە وڵاتەکەی ڕایگەیاند کە ٢٢ ترلیۆن پێ چوارگۆشە غازی تێدایە و دەکەوێتە ناوچەی لامرد لە پارێزگای فارس.

لە لێدوانێکدا ئەوجی بە ئاژانسی هەواڵی ئێرنای وڵاتەکەی ڕاگەیاند، دۆزینەوەی ئەم کێڵگە نوێیە گۆرانکاری و بەرەوپێشەوەچوونێکی گەورە لە پارێزگای فارس دروست دەکات.

وەزیری نەوتی ئێران ئاماژەی بەوەکردووە، وەزیری نەوتی ئێران ڕایگەیاند، لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا چوار کێڵگەی نەوت و گاز دۆزراونەتەوە کە دوو ملیار و ٦٠٠ ملیۆن بەرمیل نەوتی خاویان لێدەرهێنراوە.

هەروەها باسی لە دۆزینەوەی ئەو زەوییە نوێیە کرد کە توانای هەڵگرتنی ٢٢ ترلیۆن پێی سێجا گازی هەیە لە پارێزگای فارس و لە سنووری شارەکانی لامارد و مێهر، وتیشی، ئەم زەوییە گەورەترین یەدەگی گازی سەر کەنار دەریایە لە وڵاتەکەدا و لەسەر بنەمای لێکۆڵینەوەی بوومەلەرزەیی، بە گەورەتر لە کێڵگەی گازی کانجان دادەنرێت.

ئەوەشی خستەڕوو، لە ئێستادا حکومەتی ئێران زیاتر لە سێ ملیۆن و ٣٠٠ هەزار بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێنێت و تا کۆتایی ئەمساڵ دەگەنە ژمارەیەکی نوێی پێوانەیی لەم بوارەدا کە لە بەرواری ١٩ی مانگی ئازاری ٢٠٢٤دا ساڵی ئێرانی کۆتایی دێت.

خاوەن قاتعەکانی عەلوەی ڕۆژئاوا گردبوونەوە
پێشت خاوەن قاتعەکانی عەلوەی ڕۆژئاوا گردبوونەوە
هاتوچۆی سلێمانی داخستنی شەقامێکی ڕاگەیاند
دواتر هاتوچۆی سلێمانی داخستنی شەقامێکی ڕاگەیاند
ەیوەندیدار