![](https://xelk.org/wp-content/uploads/2024/03/awincity2.png)
هاتوچۆی سلێمانی ڕایگەیاند، سایدی ڕۆشتن بە ئاڕاستەی ڕاپەڕین بەرامبەر پارێزگای سلێمانی (شەکرەکە) کاری تێدادەکرێت و بەربەستکراوە.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ئاگادارییەکی بۆ شۆفێران بڵاوکردەوە، ” بەهۆی کارکردن لە سایدی ڕۆشتنی شەقامی سەرەکی بە ئاڕاستەی ڕاپەڕین بەرامبەر پارێزگای سلێمانی شەقامەکە بەربەستکراوە، جەنجاڵییەکی زۆر دروستبووە”.
هاوکات هاتوچۆی سلێمانی داوا لە شۆفێران دەکات، ڕێگەیەکی دیکە بەکاربهێنن و لە ڕێگەی قولەڕەیسییەوە بچنە سەر ڕێگەی ڕاپەڕین.