توركیا بۆردومانی هەرێمی دەستپێكردەوە



توركیا دەستی بە بۆردومانی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان كردەوە و بەیانی ئەمڕۆش سەرەڕای ئەوەی ڕۆژی هەینییە كەمپی مەخموری بۆردومان كرد.

بەپێی زانیارییەكان، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی توركیا كه‌مپی مه‌خموریان بۆردومان كرد و تاوه‌كو ئێستا زیانه‌ گیانی و ماددیه‌كان نه‌زانراون.

توركیا له‌ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌دا ئه‌مه‌ دووه‌مین جاره‌ ئه‌و كه‌مپه‌ی ئاوارەكانی باكووری كوردستان بۆردومان ده‌كات به‌ تۆمه‌تی هه‌بوونی لایه‌نگران و گه‌ریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە توركیا بەردەوامە لە بۆردومانی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان و ڕۆژئاوای كوردستان و هەفتەی پێشوو لە بۆردومانی ئەكادیمیای ئاسایشی ڕۆژئاوای كوردستان 29 كارمەندی هێزەكانی نەهێشتنی ماددە هۆشەبەرەكان شەهدی بوون.

خۆرگیران ڕوودەدات
پێشت خۆرگیران ڕوودەدات
په‌رله‌مانتارێكی پارتی: گواستنه‌وه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم بۆ سه‌ر به‌غدا خه‌یاڵه‌
دواتر په‌رله‌مانتارێكی پارتی: گواستنه‌وه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم بۆ سه‌ر به‌غدا خه‌یاڵه‌
ەیوەندیدار