مووچەی چەند شوێنێك دابەشدەكرێت



دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەر و مووچەخۆرانی هەرێم لەلایەن وەزارەتی داراییەوە بەردەوامە و ئەمڕۆ و سبەینێ‌ چەند شوێنێكی دیكە مووچەكانیان وەردەگرن.

بەپێی لیستی بڵاوكراوەی وەزارەتی دارایی و ئابووری بۆ مووچە، ئەمرۆ دووشەممە 2022/12/12 مووچەی مانگی 11ی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی، خاوەن پێداویستی تایبەت، ئەنجومەنی ئاسایش، دەزگای گشتی ئاسایش، دابەشدەكرێت.

بەپێی لیستەكە، سبەینێ‌ سێشەممە 2022/12/13 مووچەی وەزارەتی داد، وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی، ئەنجومەنی دادوەری، دیوانی چاودێریی دارایی، دەستەی مافی مرۆڤ، دەستەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم، دەستەی ژینگە، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی دەسپاكی، كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی، دەزگای گشتی كاروباری مین، دابەشدەكرێت.

ئەوە لەكاتێكدایە پێشتر حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا هەموو 25ی مانگێ مووچە دابەش بكات، بەڵام ئەو بڕیارە جێبەجێ‌ نەكراو جگە لەوەش دابەشكردنی مووچە دوو هەفتە دەخایەنێت.

كۆمەڵە هۆشداری دەدات
پێشت كۆمەڵە هۆشداری دەدات
ڤیدیۆ.. لە هەولێر فێڵێکی نوێ لە هاووڵاتییان دەکرێت
دواتر ڤیدیۆ.. لە هەولێر فێڵێکی نوێ لە هاووڵاتییان دەکرێت
پەیوەندیدار