بایکۆتی مامۆستایانی وانەبێژ گەیشتە سنوری پارێزگای هەولێر



ئەمڕۆ چوارشەممە، مامۆستایانی وانەبێژ لە چوارهەمین هەفتەی بایکۆت ڕایانگەیاند، بەردەوامدەبن لە داواکردنی مافی دامەزراندن و ناگەڕێنەوە هۆڵەکانی خوێندن.

هاوکات لە سنوری پارێزگای هەولێر و لە چۆمان مامۆستایانی وانەبێژ خۆپیشاندانیان ئەنجام داو هەڕەشەو سزاکانی سەر چەند مامۆستایەکیان بە زەوتکردنی مافەکانیان دادەنین و بڕیاریاندا بایکۆت نەشکێنن تاوەکو مافەکانیان دەستەبەر نەبێت،

نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ لە سلیمانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ” ئێمە وەک مامۆستایانی وانەبێژ لە بایکۆتی پرۆسەی خوێندن بەردەوامدەبین و دەستبەرداری مافی دامەزراندن نابین، تا بەدەستهێنانی مافە ڕەواکانمان لە داواکارییەکانمان بەردەوامدەبین”.

ئاماژەی بەوەشکرد، ” هەڕەشەکردن و ترساندن لە مامۆستای وانەبێژ هەڕەشەکردنە لە ٣٦ هەزار مامۆستای وانەبێژ”.

لە کۆتایشدا دووپاتی کردەوە، “تا بەڵێنێک لە وەزارەتی پەروەردە وەرنەگرین بەردەوامدەبین لە دەربڕینی ناڕەزایەتی و بایکۆت ناشکێنین”.

کوالیتی چەند ماددەیەک لە بەشە خۆراک خراپە
پێشت کوالیتی چەند ماددەیەک لە بەشە خۆراک خراپە
زانكۆی سلێمانی بۆ هه‌ڵپه‌ساردنی پڕۆسه‌ی خوێندنی ئه‌مساڵ بڕیار دەدات
دواتر زانكۆی سلێمانی بۆ هه‌ڵپه‌ساردنی پڕۆسه‌ی خوێندنی ئه‌مساڵ بڕیار دەدات
ەیوەندیدار