بافڵ تاڵەبانی: خەڵك لێمان بێزارە و دەنگمان پێ نادەن



سەرۆکی یەکێتی ڕایگەیاند، پەیوەندیمان لەگەڵ تورکیا باش نییە، بەڵام ئامادە نین بچینە ژێرباری هەڕەشەی درۆن و فشارەکانیانەوە، ئەوەشی خستەڕوو کە پلانیان هەیە لە پێناو چارەسەرکردنی دۆخی هەرێمی کوردستان سەردانی لایەەن سیاسییەکان بکەن.

ئەمڕۆ چوارشەممە، بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشمانیی کوردستان بەشداری پانێڵێکی دیداری مێری کرد کە لە هەولێر بەڕێوەدەچێت و تێیدا ڕەخنەی لە دۆخی هەرێمی کوردستان گرت.

بافڵ تاڵەبانی ڕایگەیاند، سەباری 30 ساڵ حکومڕانی و هاتنی پارەیەکی زۆر بۆ هەرێمی کوردستان، بەڵام هێشتا گرفتی نەبوونی ئاو و کارەبامان هەیە و گەنجان کۆچ دەکەن.

وتیشی، بە هۆی ئەو دۆخەوە “خەڵک لێمان بێزارە و دەنگمان پێ نادات” و لەو بڕوایەشدا بوو کە یەکێتی دەتوانێت لە ڕێی حکومەتەوە خزمەتی خەڵك بکات، بەڵام “پێویستمان بە هاوبەشێکە بۆ ئەویە ئەو کارە بکەین”.

بە پێویستیشیزانی بەزووترین کات هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردساتن بکرێت و ئەوەشیخستەڕوو کە بەنیازن بە مەبەستی چاککردنی دۆخەکە شاند بنێرنە لای لایەنە سیاسییەکان.

سەرۆکی یەکێتی لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا داکۆکیی لە ڕەوایی جێگیرکردنی ئەو خاڵە لە یاسای بودجەدا کرد کە ڕێ دەدات بەوەی سلێمانی راستەوخۆ مامەڵە لەگەڵ بەغدا بکات و جەختیکردەوە کە تەنها بۆ “گەرەنتیکردن و پاراستن”ی مافی سلێمانی ئەو کارەیان کردووە.

وتیشی: “دوایین شت کە یەکێتی بیەوێت بیبینێت، دوو ئیدارەییە”.

سەبارەت بە پرسی یەکخستەوەی پێشمەرگەش ڕایگەیاند ئەوەی ئاستەنگی دروستکردووە بریتییە لە ڕێگرتن لە دانانی وەزیری پێشمەرگە یان کەسێك بە وەکالەت کارەکانی ئەنجام بدات.

وتیشی، ئەمریکا و هاوپەیمانان زۆر ئامۆژگاریمان دەکەن، بەڵام ئێمە هەندێکجار گوێیان لێ ناگرین.

ئاماژەشیدا بوەی ئێستا یەکێتی هێزەکانی ڕێکخستووەتەوە و ئەوەی هەیەتی هێزی یەکێتیە نەك هێزی کەسایەتییەکان.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا باسی لە پەیوەندییە دەرەکەییەکانی یەکێتی کرد و بافڵ تاڵەبانی ڕایگەیاند پەیوەندییان لەگەڵ ئیران و ئەمریکاش باشە، بەڵام سەبارەت بە تورکیا وتی: “پەیوەندیمان باش نییە”.

هۆکاری خراپیی پەیوەندییەکانیشی گەڕاندەوە بۆ ئەوەی تورکیا داوای “هەندێك شت”یان لێ دەکات کە ئەمان ناتوانن جێبەجێی بکەن و وتیشی: “کێشەمان لەگەڵ تورکیا قورسە، ئێستا ناتوانم بچمە تورکیا، چونکە سێ هاوڕێمی بە بێ بوونی هیچ بیانوویەك لە عەربەت شەهید کردووە”.

ئاماژەشیدا بەوەی تورکیا دەیەوێت لە ژێر هەڕەشەی درۆن و فشار داواکانی بەسەر یەکێتیدا بسەپێنێت و وتیشی: بەیانیان هەڵدەستم لە خەو درۆنی تورکیا بەسەر سەرمدا دەسووڕێتەوە. وەك ئاماژەیەك بۆ ئەو درۆنانەی کە ناوبەناو ناوچەی شارباژێڕ بۆردومان دەکەن.

ئاشکراشی کرد کە تورکیا داوای داخستنی بارەگای هەندێك لایەن و دەزگای لێکردوون کە مۆڵەتی فەرمییان هەیە، بەڵام یەکێتی ڕەتیکردووەتەوە.

سەرۆکی یەکێتی جەختیشیکردەوە لەوەی ناچنە ژێر باری هەڕەشەکان و  بە دیالۆگ دەتوانن کێشەکان لەگەڵ تورکیا چارەسەر بکەن.

١٠ قورسترین زمان لە جیهاندا کامانەن؟
پێشت ١٠ قورسترین زمان لە جیهاندا کامانەن؟
تورکیا چوار گوندی ڕۆژئاوای کوردستانی تۆپباران کرد
دواتر تورکیا چوار گوندی ڕۆژئاوای کوردستانی تۆپباران کرد
ەیوەندیدار