١٠ قورسترین زمان لە جیهاندا کامانەن؟



ژمارەی ئەو زمانانەی لەجیهاندا قسەیان پێ دەکرێت نزیکەی حەوت هەزار زمانە، لەگەڵ ئەوەشدا زیادبوونی پەیوەندییەکانی نێوان وڵاتان لەڕووی گەشت و گوزار و بازرگان هۆیەکی دیکەیە بۆئەوەی خەڵک هەوڵی فێربوونی زمانێکی دیکە “بیانی” بدەن.

ئەگەر پێتوایە، زمانی ئینگلیزی یەکێکە لوقورسترین زمانەکانی جیهان ئەوا پێویستە هەڵوێستەیەک بکەیت و بە بۆجونەکەتدا بچیتەوە، چونکە زمانی ئینگلیزی لە کۆکراوەی چەندزمانێکی کۆن پێکدێت کە بەبەراوردکردن فێربونی ئاسانترە لەچاو زمانە قورسەکانی جیهاندا لەگەڵ ئەوەشدا هەموو زمانە سەرەکییەکان بەتێپەڕبوونی کات ئاسانتربوون بۆ تێگەیشتن و بەکارهێنان و فێربوون.

ئەوەلەکاتێکدایە، بەشێک لە زمانەکانی جیهان بە قورس هەژمار دەکرێن لەڕووی تێگەیشتن و فێربوونەوە و قورسترین ١٠ زمانی جیهانیش بریتین لە زمانەکانی:

یەکەم: زمانی ماندەرین، ئەم زمانە لەسەدەی بیستدا بەکارهێنرا و بەخێرایی بڵاوبوویەوە و چینییەکان قسەی پێ دەکەن و بەیەکێک لە قورسترین زمانەکانی جیهان دادەنرێت.

دووەم: زمانی عەرەبی، لەگەڵ ئەوەی زیاتر لە ٣٠٠ ملیۆن کەس قسەی پێدەکەن و بەێوەیەکی سەرەکی دانیشتوانی نیوە دوورگەی عەرەبی بەکاری دەهێنن لەگەڵ بەشەکانی ڕۆژهەڵاتو ناوەڕاستی ئەفریقادا و زمانی فەرمی ٢٢ دەوڵەتە لەم ناوچانەدا و شەشم زمانی فەرمی جیهانە لەڕیزبەندی نەتەوەیەکگرتووەکاندا.

سێیەم: زمانی ژاپۆنی، زیاتر لە ١٢٥ ملیۆن کەس ئەم زمانە بەکار دەهێنن و زمانی یەکەم و فەرمی ژاپۆنە و تەنها لەو وڵاتە قسەی  پێ دەکرێت و بەهیچ شێوەیەک پەیوەندی بە تەواوی زمانەکانی دیکەی جیهانەوە نییە و یەکێکە لە قورسترین زمانەکانی جیهان.

چوارەم: زمانی مەجەڕی (هەنگاری)، زمانی وڵاتی ئۆرۆگوای بەراورد بە زمانەکانی دیکەی ئەوروپا زمانێکی تەواو جیاوازە و بەیەکێک لە قورسترین زمانەکانی جیهان دادەنرێت.

پێنجەم: زمانی کۆری، ئەم زمانە لە هەردوو کۆریای باکور و باشور قسەی پێ دەکرێت و هەریەکەیان شێوەزاری تایبەت بەخۆیان هەیە و یەکێکە لە قورسترین زمانەکانی جیهان.

شەشەم: زمانی فینلەندی، ئەم زمانە لە هەردوو وڵاتی فینلەندا و سوید شەش ملیۆن کەس قسەی پێ دەکەن و هەندێک لە دانیشتوانی ئیتیوانیا و نەرویج و روسیاش بەکاری دەهێنن و یەکێکە لە قورسترین زمانەکانی جیهان.

حەوتەم: زمانی باسک، هاوشیوەی زمانی کۆرییە و هیچ پەیوەندییەکی بە زمانەکانی دیکەی جیهانەوە نییە و لە وڵاتی ئیسپانیا بەکاردەهێنرێت.

هەشتە: زمانی نافاجو، لە بنەڕەتدا بۆ ئامریکای باکور دەگەڕیتەوە و یەکێکە لە زمانە قورسەکان لە جیهاندا.

نۆیەم: زمانی ئایسلەندی، لە وڵاتی ئایسلەندا قسەی پێ دەکرێت و یەکێکە لە زمانە قورسەکان و رێسا دەنگییەکانی نزیکە لە زمانی ئەڵمانییەوە.

نۆیەم: زمانی ئایسلەندی، ٣.٧ ملیۆن کەس لە سەرتاسەری جیهاندا قسەی پێ دەکەن و یەکێکە لە قورسترین زمانەکانی جیهان.

دەیەم: زمانی پۆڵەندی زیاتر لە ٤٠ ملیۆن کەس بەکاری دەهێنن و بەسەر چوار شێوەزاردا دابەش دەبێت.

شۆفێرێک خۆی بە ستوونی کامێرایەکی خاڵ بۆ خاڵدا کێشا و گیانی لەدەستدا
پێشت شۆفێرێک خۆی بە ستوونی کامێرایەکی خاڵ بۆ خاڵدا کێشا و گیانی لەدەستدا
بافڵ تاڵەبانی: خەڵك لێمان بێزارە و دەنگمان پێ نادەن
دواتر بافڵ تاڵەبانی: خەڵك لێمان بێزارە و دەنگمان پێ نادەن
ەیوەندیدار