سلێمانی؛ ژمارەی تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمك کەمیکردووە



بە بەراورد لەگەڵ دوو ساڵی ڕابردوو، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا، ژمارەی تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمك لە پارێزگای سلێمانی کەمیکردووە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، سامان لەتیف، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئاماری 12 ساڵی تووشبووانی شێرپەنجەی مەمکی لە پارێزگای سلێمانی بڵاوکردەوە.

بە پێی ئامارەکە لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا 418 کەس لە پارێزگای سلێمانی تووشی نەخۆشییەکە بوون.

ئەوەشخراوەتەڕوو کە ساڵی ڕابردوو 495 و لە 2021یشدا 509 تووشبووی شێرپەنجەی مەمك تۆمارکراوە.

لە ماوەی 12 ساڵی ڕابردوودا لە 2015دا کەمترین ژمارەی تووشبوون بە نەخۆشییەکە تۆمارکراوە کە 334 کەس بووە.

شەهادە یا شەهادەت ؟
پێشت شەهادە یا شەهادەت ؟
کەشناسی “سبەینێ نمەباران دەبارێت”
دواتر کەشناسی “سبەینێ نمەباران دەبارێت”
ەیوەندیدار