شەڕڤانان کوژرانی سەربازێك و سێ چەکداری سەر بە تورکیایان ڕاگەیاند



هێزەکانی ئازادکردنی عەفرین کوژرانی سەربازێك و سێ چەکداری سەر بە تورکیای لە ڕۆژئاوای کوردستان ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ چوارشەممە، هێزەکانی ئازادکردنی عەفرین بڵاویکردەوە، لە وەڵامی هێرشەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دوو چالاکییان ئەنجامدا.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کە ڕۆژانی یەکشەممە و دووشەممەی ڕابردوو هێزەکانیان لە ناحیەی شەرا و شاری باب دوو هێرشیان کردە سەر هێزەکانی تورکیا و گروپە چەکدارەکانیان و لە ئاکامدا سەربازێك و سێ چەکدار کوژران.

ئەوەشخراوەتەڕوو کە حەوت چەکداریش برینداربوون.

سوپای تورکیا برادۆست تۆپباران دەکات
پێشت سوپای تورکیا برادۆست تۆپباران دەکات
بومەلەرزەیەکی دیکە بەگوڕی ٦.٣پلە ئەفغانستانی هەژاندەوە
دواتر بومەلەرزەیەکی دیکە بەگوڕی ٦.٣پلە ئەفغانستانی هەژاندەوە
ەیوەندیدار