بومەلەرزەیەکی دیکە بەگوڕی ٦.٣پلە ئەفغانستانی هەژاندەوە



بەیانی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەک بە هەمان گوڕی بومەلەرزەکەی ڕۆژی شەممەی ڕابردوو ئەفغانستانی هەژاندەوە.

دەستەی لێکۆڵینەوەی جیۆلۆجی ئەمریکا ڕایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەک بە گوڕی٦.٣پلە بەپێی پێوەری ڕێختەر لە دووری ٢٩ کیلۆمەتر لە باکووری شاری هیرات ڕوویداوەتەوە.

ژمارەی دانیشتووانی شاری هیرات نیو ملیۆن کەسە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی قوربانییەکانی بومەلەرزەکەی ئەمڕۆوە ئاشکرا نەکراوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، بەپێی زانیارییەکان تا ئێستا ژمارەی قوربانیانی بومەلەرزەکەی هەفتەی ڕابردوو دوو هەزار و ٤٤٥ کەس گیانیان لەدەستداوە و هەزاران کەسی دیکەش برینداربوون و خەڵکانێکی زۆر ئاوارەبوون و چاوەڕوانی هاوکاری مرۆیین.

شەڕڤانان کوژرانی سەربازێك و سێ چەکداری سەر بە تورکیایان ڕاگەیاند
پێشت شەڕڤانان کوژرانی سەربازێك و سێ چەکداری سەر بە تورکیایان ڕاگەیاند
مووچەی خانەنشینان زیاد دەکات
دواتر مووچەی خانەنشینان زیاد دەکات
پەیوەندیدار