مووچەی خانەنشینان زیاد دەکات



ئەمڕۆ چوارشەممە، محەمەد نووری، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمان، پێشبینی دەکات سەرەتای ساڵی داهاتوو مووچەی خانەنشینان زیاد ببێت.

محەمەد نووری ڕایگەیاند، ” زیادکردنی مووچەی خانەنشینانی ڕاگەیەندراو بۆ پلە نزمەکان وەستاوە بەهۆی نەبوونی بڕی پارەی پێویستەوە، هەوڵدەدەین بخرێتە بودجەوە بۆ ئەوەی مووچەکانیان لەگەڵ ڕەوشی ژیانیان بگونجێت”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “لیژنەی دارایی چاوەڕێی ئەوە دەکات نەختینەیی پێویستی هەبێت، بەتایبەتی دوای ئەو قەیرانە ئابوورییەی لە ئەنجامی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی لە بازاڕی هاوتەریبدا دروستبووە”.

هاوکات پێشبینی دەکات “سەرەتای ساڵی داهاتوو مووچەی خانەنشینان زیاد ببێت”.

محەمەد نووری ڕوونیشیکردەوە، زیادکردنی مووچە ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە مووچەکانیان کەمترە بۆ ئەوەی لە ئاستی بژێوی ژیانیان بێت، زیادبوونەکە لەگەڵ دەستکاریکردنی پێوەرەکانی مووچە تا ئاستی شەشەم ڕەنگە زیاتر لە ٤.٥ ترلیۆن دیناری بۆ حکومەت تێبچێت”.

ماهر ئەلبەیاتی، بەرپرسی دەسەڵاتی نیشتمانی خانەنشینی، لە ١٥ ئایاردا، تەواوبوونی توێژینەوەیەکی بۆ زیادکردنی مووچەی خانەنشینان ڕاگەیاند، لە کاتێکدا پێشبینیی ئەوە دەکرا کە ١٠٠ هەزار دینار بێت بۆ پلە نزمەکان، بەڵام لە ڕاستیدا جێبەجێنەکرا.

لە ٣ی نیساندا وەزارەتی دارایی ئەو هەواڵانەی ڕەتکردەوە کە گوایە وەزیر تایف سامی ڕەزامەندی نادات سەبارەت بە پێشنیارەکانی زیادکردنی مووچەی خانەنشینان.

بومەلەرزەیەکی دیکە بەگوڕی ٦.٣پلە ئەفغانستانی هەژاندەوە
پێشت بومەلەرزەیەکی دیکە بەگوڕی ٦.٣پلە ئەفغانستانی هەژاندەوە
ناوەڕۆکی یەکەم کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی ئاشکرا بوو
دواتر ناوەڕۆکی یەکەم کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی ئاشکرا بوو
ەیوەندیدار