ناوەڕۆکی یەکەم کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی ئاشکرا بوو



مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی یه‌كه‌مین كۆبونه‌وه‌ی به‌ سه‌رۆكایه‌تی بافڵ جەلال تاڵەبانی ئه‌نجامدا وته‌بێژی حزبه‌كه‌ش ده‌ڵێت، له‌ كۆبونه‌وه‌ی داهاتوودا رۆڵی ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی دیاریده‌كرێت.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی سه‌رۆكی یه‌كێتی، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ یه‌كه‌مین كۆبونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی بە سەرپەرشتی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی لە دەباشان بەڕێوەچوه‌ و له‌باره‌ی چه‌ند ته‌وه‌رێك گفتوگۆ كراوه‌.

سه‌عدی پیره‌، وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی لە بارەی کۆبوونەوەکە و سەردانیان بۆ لای چەند کەسێکی یەکێتی رایگەیاند، لە سەردانەكانماندا بۆ لای عومەر فەتاح، سامان گەرمیانی و شۆڕش ئیسماعیل، بەرچاوڕونیمان پێدان لەبارەی ئیشوكارەكانی ئەم قۆناغەی یەكێتیی، كە ئەو هەڤاڵانە یەكێتیی بەشێكە لە ژیانیان چ لە شاخ چ لە شار و لە خەباتی نهێنیشیاندا”.

سەبارەت بە قۆناغی داهاتوش، وتەبێژی یەكێتی، وتی:” ئاشكرایە كە دوو هەڵبژاردنی گەورە لەپێشمانە، ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق و پەرلەمانی كوردستان، بۆیە یەكێتیی ناو یەكێتی و كۆكردنەوەی هەموو تواناكان زۆر پێویستە بۆ یەكێتیی”.

لەبارەی ناوەرۆكی یەكەمین كۆبونەوەی مەكتەبی سیاسی لە دوای پێنجەمین كۆنگرەوە، سەعدی ئەحمەد پیرە، ئاماژەی بەوەشکرد:”لە كۆبونەوەكەدا باسی زۆر شتی گرنگ كرا، لە گرنگترینیان هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان و چۆنێتی ئامادەكارییەكانی یەكێتییە بۆ ئەو هەڵبژاردنە گرنگە”.

دەشڵێت:”لە كۆبونەوەكانی داهاتوی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیدا، ئەركی ئەندامانی مەكتەبی سیاسی بەپێی پسپۆڕییان بۆ بوارە جیاجیاكان دیاریدەكرێت، جگەلەوەش هەیئەتێك هەڵبژێردراوە كە لە داهاتویەکی نزیکدا بە راپۆرتێك ئیشوكاری مەڵبەند و مەكتەب و دامودەزگاكانی یەكێتی دیاریدەكات و مەكتەبی سیاسیش لە راپۆرتەكە و چۆنێتی ئیشوكارەكانیان ئاگاداردەكرێتەوە، كە چ گۆڕانكارییەك پێویستە بۆ ئەم قۆناغ و بارودۆخە بەشێوەیەكی گشتی”.

سەبارەت بە ئەرکی داهاتووی یەکیتی لەبەغدا ئاماژەی بەوەشکردووە:”یەكێتی هەمیشە كاریكردوە بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا و بەتایبەتیش ئەو كێشانەی راستەوخۆ پەیوەندییان هەیە بە ژیانی هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان و مووچەخۆرانەوە، پێویستیشە بەوشێوەیە لەگەڵ بەغدا مامەڵەبكرێت كە نابێت دوودڵ بین، نابێت وەها شتێك بە مەترسیی بزانین لەسەر هەرێم كە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم و خانەنشینانمان لە رێگەی كارت لە بانكەكانەوە دابەشبكرێت، بەپێچەوانەوە دەبێت سودوەربگرین لە پەیوەندییە بانكییەكان و پەرەی پێبدەین و كارێك بكرێت هەر كەسەو كارتی خۆی هەبێت و مووچە لەكاتی خۆیدا وەربگرێت”.

مووچەی خانەنشینان زیاد دەکات
پێشت مووچەی خانەنشینان زیاد دەکات
بەمشەوە لە هەولێر خۆپیشاندان دەستیپێکرد
دواتر بەمشەوە لە هەولێر خۆپیشاندان دەستیپێکرد
پەیوەندیدار