قوباد تاڵەبانی: کێشەی مووچە چارەسەر دەبێت



قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران پێشوازیکرد لە ماوریتزیۆ گرێگانتی، باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراق و لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا کۆمەڵێک پرس لەوانە پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێم و بەغداد و پرۆسەی ریفۆرم لە وەزارەتی پێشمەرگە تاوتوێ کران.

رۆژی ١٠ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ لە هەولێر قوباد تاڵەبانی لەگەڵ باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراق کۆ بووەوە و رایگەیاند: لەگەڵ ئەوەی لە ئێستادا ئەولەوییەتی ئێمە جێبەجێکردنی یاسای بودجە و دابینکردنی ماف و شایستە داراییەکان ھاوڵاتیانی ھەرێمی کوردستانە، بەڵام بۆ چارەسەرکردنی کۆی کێشەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا، پێویستە بەپێی دەستور رێککەوتنێکی درێژخایەن و گشتگیر بکرێت و بەجۆرێک کە قابیلی جێبەجێکردن بێت.

سەبارەت بە پرسی نەوتیش، قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، لە ئێستادا حکومەتی فیدراڵ بەرپرسە لە فرۆشتن و ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێم و حکومەتی ھەرێم ھیچ بەرپرسیارێتییەکی لەمبارەیەوە نییە. جەختیشی کردەوە: بۆ چارەسەرکردنی یەکجاری کێشەی نەوت و گاز لەنێوان حکومەتی ھەرێم و حکومەتی فیدراڵدا، پێویستە یاسای نەوت و گاز بەپێی دەستور و بە رێککەوتن پەسند بکرێت و لە دوای پەسندکردنی یاساکەش داھاتی نەوت و گازی ھەموو عێراق بە یەکسانی بەسەر ھەموو ناوچەکانی عێراقدا دابەش بکرێت.

جەنگی ئیسڕائیل و فەلەستین جەنگێکی بێ ئەنجام
پێشت جەنگی ئیسڕائیل و فەلەستین جەنگێکی بێ ئەنجام
داوا دەكرێت بە مەرجی “پلەبەرزكردنەوە” بایكۆت بشكێنرێت
دواتر داوا دەكرێت بە مەرجی “پلەبەرزكردنەوە” بایكۆت بشكێنرێت
ەیوەندیدار