پلاسخارت لە ئەنجوومەنی ئاسایش باسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەكات



نێردەی تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان ڕایگەیاند، بەرەوپێشچوونی ئەرێنی هەیە لە دۆسیەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و دەشڵێت: “عێراق هەوڵی تەواوی داوە بۆ كۆنتڕۆڵ كردنی سنوورەكانی”.

جنین هینس پلاسخارت، نێردەی تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە وتارەكەیدا وتی، “حكومەتەكەی محەمەد شساع سودانی هەنگاوی گرنگی ناوە و دەستپێشخەری كردووە لەماوەی ساڵێكی پێكهێنانیدا، چونكە هەنگاوی گرنگی ناوە بۆ چاكسازی لە كەرتی دارایی و بانكی”.

ڕاشیگەیاندووە، پێشكەوتنی ئەرێنی هەیە سەبارەت بە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان و پێویستە مووچەی فەرمانبەران لە ململانێ‌ سیاسییەكان دووربخرێتەوە.

وتیشی، “هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان زۆر دواكەوتووە لە كاتی خۆی و دەیانەوێت پڕۆسەی دیموكراتی لە هەرێم سەركەوتووبێت”.

ئاماژەی بەوەشكردووە، حكومەتی عێراق هەنگاوی ناوە لە بودجەدا و ڕێگەی بە زیادكردنی وەبەرهێنان لە كەرتی تایبەت داوە.

سەبارەت بە ئێران و توركیا، پلاسخارت وتویەتی، “حكومەتی عێراق هەوڵی تەواوی داوە بۆ كۆنتڕۆڵ كردنی سنوورەكانی و پێشوازی لە هەوڵەكانیشی دەكەین سەبارەت بە لیژنە دووقۆڵییەكانی نێوان عێراق و توركیا”.

 

مەڕاسیم بۆ بەخاكسپاردنی شەهیدانی ڕۆژئاوا ڕێكدەخرێت
پێشت مەڕاسیم بۆ بەخاكسپاردنی شەهیدانی ڕۆژئاوا ڕێكدەخرێت
نێچیرڤان بارزانی: ئایا مووچەخۆران بەشێک نین لە عێراق؟
دواتر نێچیرڤان بارزانی: ئایا مووچەخۆران بەشێک نین لە عێراق؟
ەیوەندیدار