نێچیرڤان بارزانی: ئایا مووچەخۆران بەشێک نین لە عێراق؟



نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە میانی بەشداریکردنی لە کۆنگرەی میری لە هەولیری پایتەخت رایگەیاند، “بێ مووچە ئینتیما بۆ نیشتیمان دروست ناکرێت”.

نێچیرڤان بارزانی لە دیداری میری ڕاشیگەیاند، ئەو مامەڵەیەی بەغدا دەیکات هەموو شتێکە بەس فیدڕاڵی نییە، بۆیە دەبێت عێراق و هەرێم بەپێی دەستور و فیدڕاڵیەت مامەڵە بکات،لەکوێ هەرێم زیاد ڕۆشتووە لە سیستمی فیدڕاڵی دەبیت بێتە دواوە و لەکوێ بەغدا ئەو سیستمەی جێبەجێی نەکردووە دەبێت جێبەجێکردنی بدات.

وتیشی، کێشەمان هەیە و دەبێت چارەسەر بکرێت، ناکرێت بۆ هەمیشە ئەو کێشانە بەردەوام بێت، نەخشە ڕێگامان هەیەو دەزانین دەمانەوێت بگەین بە چی ،دەمانەوێت گوزەرانی خەڵک باش بکەین ئابوری عێراق و هیزی عێراق بەهێزتر بکەین،

سەرۆکی هەرێم وتیشی، دامەزراندنی دەوڵەتی نوێی عێراق لەگەڵ ئێمە بووە، وپێکەوە لەگەڵ براعەرەبەکان دروستمان کرد و بەشێکی ئەساسین و بەو شێوەیەش دەمێنینەوە،

نێچیرڤان بارزانی وتیشی، ناوەندی ئیمە بەغدایە نەک شوێنی تر بۆیە دەبێت هەم ئێمە و ئەوانیش پێکەوە بۆ بەرژەوەندی کار بکەین، خوێنمان پێکەوە لە شەڕی داعش ڕژاند،

دەربارەی مووچە رایگەیاند، ئایا مووچە خۆران بەشێک نین لە عێراق ، چۆن بێ مووچە ئینتیما دروست دەبێت؟

دەبێت زۆر بە جدی هێزە عێراقییەکان کار بۆ مافەکنی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان بکەن چونکە بەشێکن لە عێراق، چارەسەری کێشەکانمان لە بەغدایە، سەردانی ئێران دەکەین بەڵام بۆ چارەسەر نا، وە ئێمە خاوەن ماڵین و میوان نین دەبێت پێکەوە لە بەغدا کێشەکان چارەسەر بکەین.

پلاسخارت لە ئەنجوومەنی ئاسایش باسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەكات
پێشت پلاسخارت لە ئەنجوومەنی ئاسایش باسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەكات
توركیا 209 ناوچەی ڕۆژئاوای بۆردومان كردووە و 100 كەس بوونە قوربانی
دواتر توركیا 209 ناوچەی ڕۆژئاوای بۆردومان كردووە و 100 كەس بوونە قوربانی
ەیوەندیدار