كاتی دابەشكردنی نەوت لەناو شارەكان ئاشكراكرا



دابەشكردنی نەوتی سپی لە شارۆچكە و شارەدێیەكان و ناوچە شاخاوییەكان بەردەوامە و بەرپرسی دابەشكردنی نەوت لە سلێمانی دەڵێت: “هەر كات نەوت لە بەغداوە بگات لە ناو شارەكانیش دابەشكردن دەستپێدەگات”.

تەها جەمال، سەرۆكی لیژنەی دابەشكردنی سووتەمەنی لە بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، لە دابەشكردنی نەوت بەردەوامن، كە بەرمیلی 200 لیتری بە 103 هەزار و 500 دینارە و لەلایەن وەزارەتی سامانە سروشتییەكانەوە دابین دەكرێت.

ڕاشیگەیاند، سبەینێ‌ دوو شەممە دابەشكردنی نەوت دەچێتە شارۆچكەی پێنجوێن و دوای ئەوەش لە ڕانیە و قەڵادزێ‌ و چوارقوڕنە نەوت دابەش دەكەن.

ئاشكراشی كرد، ڕۆژانە نەوتیان بەدەست دەگات و لەلایەن وەزارەتی سامانە سروشتییەكانەوە دابین دەكرێت، بەڵام تاوەكو ئێستا ئەو نەوتەی بڕیار بوو عێراق بینێرێت بۆ هەرێم، هەر قسەیە و ڕەوانە نەكراوە.

سەبارەت بە دابەشكردنی نەوت لەناو شارەكان وتی، “هەر كات لە عێراقەوە نەوت بگاتە هەرێم یان وەزارەەتی سامانە سروشتییەكان نەوتی زیاتر بكڕێت و بڕیار بدات لەناو شارەكان نەوت دابەش بكرێت، ئەوكات دەست بە دابەشكردن دەكەن”.

تونێلی دەربەندیخان هەفتەی داهاتوو دەكرێتەوە
پێشت تونێلی دەربەندیخان هەفتەی داهاتوو دەكرێتەوە
زیاتر لە 2 هەزار و 500 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی كۆئەندامی هەرس و جگەریان كردوە
دواتر زیاتر لە 2 هەزار و 500 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی كۆئەندامی هەرس و جگەریان كردوە
پەیوەندیدار