تورکیا زیاتر لە 200 شوێنی ڕۆژئاوای کوردستانی بۆردومان کردووە



لە دەستپێکی هێرشە نوێیەکانی تورکیاوە بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان زیاتر لە 200 شوێن بۆردومان کراون.

لە ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردووەوە، تورکیا بە پاساوی ئەوەی ئەنجامدەرانی تەقینەوەکەی ئەنقەرە لە ڕۆژئاوای کوردستانەوە داخڵی تورکیا بوون، هێرشی بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەستێکردووەتەوە.

سەرچاوەکانی ڕۆژئاوای کوردستان بڵاویانکردەوە کە تا بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، 209 شوێن لەلایەن تورکیاوە بۆردومان کراون و ژمارەیەك لەو شوێنانەش کە کراونەتە ئامانج وێستگە و پاڵاوتگەی نەت، غاز، ئاو و کارەبا بوون.

28 ژێرخان، 136 شوێنی نیشتەجێبوون، 33 بارەگای سەربازیی لە نێو ئەو شوێنانەدا بوون کە کراونەتە ئامانج و بە گشتیش تورکیا 288 جار بۆردومانی کردووە.

تا ئێستاش نۆ هاووڵاتی مەدەنی و 39 شەڕڤان و کارمەندی ئاسایش شەهید بوون.

میسی یان ڕۆناڵدۆ؟ نەیمار وەڵامدەداتەوە
پێشت میسی یان ڕۆناڵدۆ؟ نەیمار وەڵامدەداتەوە
لەغەزە حەوت ڕۆژنامە نووس کوژراون و دەیانی دیکە برینداربوون
دواتر لەغەزە حەوت ڕۆژنامە نووس کوژراون و دەیانی دیکە برینداربوون
ەیوەندیدار