لەغەزە حەوت ڕۆژنامە نووس کوژراون و دەیانی دیکە برینداربوون



نووسینگەی ڕاگەیاندنی یەکەی چاودێریکردن و بەدواداچوون لە کەرتی غەززە ڕایدەگەیەنێت، دەیان هێرشی دژ بە ڕۆژنامەنووسان و دەزگاکانی ڕاگەیاندنی بەبەڵگەوە تۆمارکردووە کە تائێستا حەوت ڕۆژنامەنووس بەهۆی ئەو هێرشانەوە کوژراون و دەیان ڕۆژنامەنووسی دیکەش برینداربوون.

وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل ڕایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشەکانی ئەم دواییەی ئیسرائیلدا حەوت ڕۆژنامەنووس کوژراون.

ئەو ڕۆژنامەنووسانە بریتین لە ئیبراهیم لافی، محەمەد جەرگون، محەمەد ئەلسەلحی، ئەسەد شەمالاخ، سەعید ئەلتەویل، محەمەد سۆب ئەبو ڕیزق و هیشام ئەلنەواج.

ئااژەی بەوەشکردووە، زیاتر لە ١٠ ڕۆژنامەنووس بریندار بوون، هەروەها پەیوەندییەکانیان لەگەڵ هەردوو ڕۆژنامەنووس نزال وەحیدی  و هەیسەم عەبدولواحید بچڕاوە.

باسی لەوەکردووە، ماڵی ڕۆژنامەنووسان بە تەواوی کراونەتە ئامانج و وێران بوون و ماڵەکانیان تێکدراوە، زیانی گەورە بە بارەگای دەیان دەزگای ڕاگەیاندن کەوتووە لەوانەش، تاوەرەکانی “فەلەستین” و “واتان” کە زیاتر لە ٤٠ بارەگای ڕاگەیاندن زیانیان بەرکەوتووە تێیاندا.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی یەکەی چاودێریکردن و بەدواداچوون لە کەرتی غەززە داوای پێکهێنانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی دەکات لەسەر هێرشەکانی ئەم دواییەی سەر ڕۆژنامەنووسان.

تورکیا زیاتر لە 200 شوێنی ڕۆژئاوای کوردستانی بۆردومان کردووە
پێشت تورکیا زیاتر لە 200 شوێنی ڕۆژئاوای کوردستانی بۆردومان کردووە
ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی پسوڵەی خۆراکەوە بۆ مووچەخۆران
دواتر ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی پسوڵەی خۆراکەوە بۆ مووچەخۆران
ەیوەندیدار