ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی پسوڵەی خۆراکەوە بۆ مووچەخۆران



بەڕێوەبەرایەتی ڕێکخستنی پسووڵەی خۆراکی سلێمانی ئاگاداری مووچەخۆرانی عێراق لە هەرێمی کوردستان دەکاتەوە، تا بچن مامەڵەی بەشە خۆراکەکەیان بکەن.

یاسین مەحمود، بەڕێوەبەری ڕێکخستنی پسووڵەی خۆراکی سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، پێشتر بڕیاردرابوو هەر سەرباز یاخود فەرمانبەرێک کە لە هەرێمی کوردستان دەژی، بەڵام مووچەکەی سەر سەر بە وەزارەتی بەرگری عێراقە و لە ملیۆنێک و نیو زیاترە، بەشەخۆراکەکەی دەبڕێت.

بەڵام ئێستا بڕیارەکە گۆڕانکاری بەسەرداهاتووە، مووچەکە لە ملیۆن و نیوێکەوە بۆ دوو ملیۆن دینار گۆڕاوە.

بۆیە داوا لە سەرجەم ئەو فەرمانبەر و سەربازانە دەکات کە لە هەرێمی کوردستان دەژین، بەڵام مووچەکەیان لە حکومەتی عێراقەوەیە و لە خوار دوو ملیۆن دینارە، تا بچنە بەڕێوەبەرایەتی ڕێکخستنی پسووڵەی خۆراک و مامەڵەی فۆڕمی بەشەخۆراکەکەیان بکەن.

بۆ مامەڵەکەش پێویستە سەرۆکی خێزانەکە کارتی نیشتیمانی خۆی و سەرجەم ئەندامانی خێزانەکەی، فۆڕمی خۆراکەکەی پێشتری لەگەڵ خۆی ببات، تا فۆڕمی بەشەخۆراکەکەی بۆ بکرێت، بەشە خۆراکەکەی نەبڕێت.

 

 

لەغەزە حەوت ڕۆژنامە نووس کوژراون و دەیانی دیکە برینداربوون
پێشت لەغەزە حەوت ڕۆژنامە نووس کوژراون و دەیانی دیکە برینداربوون
وڵاتانی دەریای ناوەڕاست هەڵوێستی توند سەبارەت بە کۆچکردن دەگرنەبەر
دواتر وڵاتانی دەریای ناوەڕاست هەڵوێستی توند سەبارەت بە کۆچکردن دەگرنەبەر
ەیوەندیدار