وڵاتانی دەریای ناوەڕاست هەڵوێستی توند سەبارەت بە کۆچکردن دەگرنەبەر



وڵاتانی دەریای ناوەڕاست ڕێکدەکەون لەسەر گرتنەبەری هەڵوێستی توند سەبارەت بە کۆچکردن، وێڕای هەموو بەربەستەکانی بەردەم کۆچبەر، بەردەوامن لە دانانی پلانی نوێ بۆ دروستکردنی کۆسپ و ئاستەنگی بۆ کۆچبەران.

ئاری جەلال، سەرۆکی دەزگای لوتکە بڵاویکردەوە، “بە پێی زانیاریەکانی دەزگای لوتکە، وڵاتانی قوبرس، یۆنان، ئیتاڵیا، ماڵتا و ئیسپانیا دەستدەکەن بە گەڕاندنەوەی کۆچبەرانی نایاسای بەرەو وڵاتەکانیان، هەروەها داوایان لە برۆکسل کرد کە بودجەی زیاتر بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ کۆچبەریدا دابین بکات، لە کاتێکدا زۆربەی بودجەی ئێستای یەکێتی ئەوروپا بۆ جێگیرکردنی پەنابەرانی جەنگی ئۆکرانیا خەرج کراوە”.

بەپێی بەدواداچوونەکانی دەزگای لوتکە کە بڵاویکردەوە، “وەزیرانی کۆچ و ناوخۆ لە قوبرس، یۆنان، ئیتاڵیا، ماڵتا و ئیسپانیا لە کۆبوونەوەی ڕۆژی هەینی و شەممەی شاری سالۆنیکی باکووری یۆنان ڕێککەوتن لەسەر گرتنەبەری هەڵوێستێکی توند سەبارەت بە دەروازەکانی کۆچبەران، تاوتوێی ئەوەیان کرد کە چۆن پێنج وڵاتی دەریای ناوەڕاست دەتوانن بگەنە ڕێککەوتن لەسەر ڕێگریکردن لە کۆچکردنی نا یاسایی”.

ڕایانگەیاند، گرنگە پەیامێکی ڕوون بنێردرێت بۆ ئەو کۆچبەرانەی کە بە شێوەیەکی نایاسایی دەچنە ناو وڵاتێکەوە کە مافی مانەوەیان نییە، ٪٧٠ ی ئەو کۆچبەرانەی گەیشتوونەتە ماڵتا گەڕێنراونەتەوە وڵاتەکانیان، سەرجەم کۆچبەران بۆ ماڵتا لە لیبیا ڕۆیشتوون بەڵام لە ٪٧٠ لە وڵاتانی ئاسیاوە هاتوون.

کۆنستنتینۆس ئیوانۆ، وەزیری ناوخۆی قوبرس ڕایگەیاند، لە وڵاتەکەیدا گەڕانەوەی خەڵک لەم دواییانەدا لە هاتنی خەڵک زیاتر بووە

لە لایەکی دیکەوە ماتیۆ پیانتێدۆسی وەزیری ناوخۆی ئیتاڵیا لە میانی کۆبوونەوەکەدا جەختیکردەوە، “گرنگە هاندانی دەستپێشخەرییەکانی گەڕانەوە بۆ وڵاتەکانیان بدرێت”.

دیمیتریس کایریدیس، وەزیری کۆچ و پەنابەری یۆنان، ڕایگەیاند، “یەکێتی ئەوروپا لە نێوان هاوارکەرانی ڕقاوی لەلای ڕاست و خەڵکی بێهەڵوێست لە چەپدا گیراوە کە پێیان وایە هەر هەوڵێک بۆ پاراستنی سنوورەکان پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤە”.

مارگاریتس شیناس، جێگری سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا، داوای بەهێزکردنی هاوکارییەکانی یەکێتی ئەوروپا لەگەڵ وڵاتانی سەرچاوەی کۆچبەران کرد، لەنێویاندا هاندانێکی دارایی بۆ گەڕانەوە.

وتیشی: “ئەگەر هاوکاری لەگەڵ ئەوروپا بکەن قازانج دەکەن ئەگەر هاوکاری نەکەن دۆڕاون، لە ئێستاوە ڕێککەوتن لەگەڵ تونس، میسر و چەند وڵاتێکی ڕۆژئاوای ئەفریقا بەردەوامە”.

هەروەها ئاماژە بەوەشکراوە، پێویستە یەکێتی ئەوروپا سەردانی ڕێککەوتنەکەی لەگەڵ تورکیا بکاتەوە لە ساڵی ٢٠١٦دا شیناس ئاماژەی بەو ڕێککەوتنە کرد کە بلۆککردنەکە شەش ملیار یۆرۆی بۆ تورکیا دابینکرد بۆ یارمەتیدانی میوانداریکردنی پەنابەرانی سوریا لەو وڵاتە.

گرتنە بەری ڕێکاری نوێ پێویستی بە بودجە و سەرچاوەی زیاترە بۆیە وەزیرانی لە کۆبوونەوەکەیاندا گەیشتنە ئەو ئەنجامەی کە سەرچاوەی زیاتر پێویستە بۆ سنووردارکردنی کۆچی ناڕێک، هاوکات داوای دوو ملیار یۆرۆی دیکەش دەکەن بۆ ئەو مەبەستە.

هەروەها ئاماژەیان بەوەشکردووە، زۆربەی بودجەی پەیوەندیدار بە کۆچبەری یەکێتی ئەوروپا لە ئێستادا بۆ میوانداریکردنی پەنابەرانی جەنگی ئۆکرانیا و هەروەها بۆ ڕێگریکردن لە هاتنی کۆچبەران بۆ سنوورەکانی لەگەڵ بیلاڕووس خەرجکراوە.

هاوکات قەیریدیسی یۆنانیش هۆشداریدا لەوەی کە ململانێی ئەم دواییەی ئیسرائیل لەگەڵ غەززە شەپۆلێکی نوێی کۆچبەرانی لێدەکەوێتەوە، چونکە بەپێی زانیارییەکان زۆربەی ئەو پەڕینەوە کۆچبەرانەی ئەم دواییە بۆ وڵاتەکەی لە غەززەوە بوون.

 

ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی پسوڵەی خۆراکەوە بۆ مووچەخۆران
پێشت ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی پسوڵەی خۆراکەوە بۆ مووچەخۆران
بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق:  “دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەران بەهۆی ڕێکارە کارگێڕییەکانەوەیە”
دواتر بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق:  “دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەران بەهۆی ڕێکارە کارگێڕییەکانەوەیە”
ەیوەندیدار