کێن ئەوانەی بەشەخۆراکیان دەوەستێنرێت؟



حەوت مانگە تۆماکردن بۆ فۆڕۆمی خۆراک ڕاگیراوە، تا ئێستاش دیارنییە کەی فۆڕمی ئەلیکترۆنی خۆراک لە سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

لە مانگی چواری ئەمساڵەوە پڕۆژەی بە ئەلیکترۆنی کردنی فۆڕمی خۆراک لە عێراق چووە بواری جێبەجێکردنەوە، بەڵام بەهۆیەوە سەرجەم مامەڵەی تۆمارکردن لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی ڕێکخستنی پسوڵەی خۆراک ڕاگیراوە.

بەهۆی ڕاگیرانی تۆمارکردنەوە، ئێستا ئەو منداڵانەی لە دایکبوون ناتوانرێت بەشەخۆراکیان بۆ دابینبکرێت، یاخود ئەو کەسانەی هاوسەرگیریان کردووە فۆڕمی بەشە خۆراکیان نییە.

یاسین مەحمود، بەڕێوەبەری ڕێکخستنی پسووڵەی خۆراکی سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، تا ئێستا دیار نییە، کەی پسوڵەی ئەلیکترۆنی خۆراک لە سلێمانی و هەولێر دەستپێدەکات، ئەمەش لە داهاتوودا کێشەی زۆر بۆ بەڕێوەبەرایەتییەکەیان دروستدەکات و فشارێکی زۆریان لە سەردانیکردنی هاووڵاتیان بۆ دروستدەبێت.

ئەوەشیخستەڕوو، ئەم فۆڕمە ئەلیکترۆنییە سوودی دەبێت بۆ هاووڵاتیان، لەسەرو هەموویەوە، هاووڵاتیان ڕزگاریان دەبێت لە کاغەزێک کە بە زووی دەدرێت و تێکدەچێت، دەبێتە کارتێکی ئەلیکترۆنی هاوشێوەی کارتی نیشتیمانی، هەروەها بە پسوڵەیەک هاووڵاتیان لە سەرجەم ئەو ماددە خۆراکیانەی هاتووە ئاگادار دەکرێتەوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ئەو کەسانەی کە مووچەکانیان لەسەرو دوو ملیۆن دینارەوە بێت بەشەخۆراکەکانیان دەبڕێت، هاوکات ئەو کەسانەی لە دەرەوەی وڵاتن ئەوانیش بەشەخۆراکیان دەبڕێت، لەهەمان کاتدا تۆماری بەشەخۆراکی هاووڵاتیان لە ناوی مردووان پاکدەکاتەوە.

بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق:  “دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەران بەهۆی ڕێکارە کارگێڕییەکانەوەیە”
پێشت بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق:  “دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەران بەهۆی ڕێکارە کارگێڕییەکانەوەیە”
بافڵ تاڵەبانی سەردانی یەکێك لە سەرکردە زویرەکانی یەکێتی کرد
دواتر بافڵ تاڵەبانی سەردانی یەکێك لە سەرکردە زویرەکانی یەکێتی کرد
ەیوەندیدار