خامنەئی: دەست و بازووی ئەنجامدەرانی هێرشەکەی سەر قەوارەی زایۆنی ماچ دەکەم



ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران لەگەڵ ڕەتکردنەوەی ئەگەری تێوەگلانی وڵاتەکەی لە هێرشەکەی سەر ئیسرائیل ڕایگەیاند، دەست و بازووی ئەنجامدەرانی ماچ دەکەم.

ئەمڕۆ سێشەممە، عەلی خامنەئی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران بەشداری لە ئاهەنگی دەرچوونی ئەفسەرانی هێزە چەکدارەکانی وڵاتەکەی کرد و وتارێکیشی پێشکەش کرد.

خامنەئی لە وتارەکەیدا باسی لە هێرشەکەی شەممەی ڕابردوو کرد کە چەکدارانی حەماس کردیانە سەر چەندین ئامانجی مەدەنی و سەربازی ئیسرائیل و ڕایگەیاند، “ئەو بوومەلەرزە کاولکارەی ڕۆژی شەممە ڕوویدا، شکستێکی هەواڵگری و سەربازی قەوارەی زایۆنی بوو کە چاك ناکرێتەوە”.

وەك ئاماژەدانیش بۆ ڕەتکردنەوەی ئەو دەنگۆیانەی باس لە تێوەگلانی ئێران لە هێرشەکان دەکەن، عەلی خامنەئی وتی: “ئەوانەی دەڵێن داستانەکە بەرهەمی دەرەوەی فەڵەستینییەکانە، بەهەڵەداچوون”.

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران وتیشی: “دەست و بازووی ئەو شارەزا و زیرەك و لاوانە ماچ دەکەم” کە هێرشەکەیان ئەنجام داوە.

لە ڕۆژی شەممەوە تا ئێستا هەزار ئیسرائیلی و زیاتر لە 700 فەڵەستینی کوژراون، ئەم جگە لەو کوژرانی زۆربەی ئەو چەکدارە فەڵەستینییانەی چوونە ناو خاکی ئیسرائیل و هێرشەکەیان ئەنجام دا.

تورکیا هێرشەکانی بۆ سەر ڕۆژئاوا چڕ کردووەتەوە
پێشت تورکیا هێرشەکانی بۆ سەر ڕۆژئاوا چڕ کردووەتەوە
كارمه‌ندی پرۆژه‌یەکی ئاو لە کاتی کارکردن خنکا
دواتر كارمه‌ندی پرۆژه‌یەکی ئاو لە کاتی کارکردن خنکا
ەیوەندیدار