تورکمانستان پلانی هەیە ١٠ ملیار مەترسێجا غازی سروشتی هەناردەی عێراق بکات



تورکمانستان پلانی هەیە لە ڕێگەی ڕێککەوتنی سواپەوە ساڵانە نزیکەی ١٠ ملیار مەترسێجا غازی سروشتی لە ڕێگەی ئێرانەوە هەناردەی عێراق بکات.

بەپێی هەواڵێکی کەناڵی تەلەڤزیۆنی ئاڵتن ئاسر-ی تورکمانستان، سەرۆکی دامەزراوەی تورکمانغاز، ماکسات بابایێڤ و شاندێکی یاوەری، لە بەغدا لەگەڵ وەزیری کارەبای عێراق، زیاد عەلی فازیل کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی بابەتی هاریکاریی نێوان هەردوو وڵات کرا لەبارەی کەرتی وزە و، یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لەسەر هاریکاریی لە کەرتی غازدا لە نێوان دامەزراوەی تورکمانغاز و وەزرەتی کارەبای عێراقدا واژووکرا.

لە چوارچێوەی ڕێککەوتنەکەدا، پلاندادەنرێت لە ڕێگەی ڕێککەوتنی سواپ ساڵانە نزیکەی ١٠ ملیار مەترسێجا غازی سروشتی تورکمانستان لە ڕێگەی ئێرانەوە هەناردەی عێراق بکرێت و، بۆ کارەکانی گواستنەوەش گفتوگۆ لەگەڵ کۆمپانیای غازی نیشتمانیی ئێران دەکرێت.

ڕێنماییەکانی حەج و عومرە بۆ ئەمساڵ بڵاوکرایەوە
پێشت ڕێنماییەکانی حەج و عومرە بۆ ئەمساڵ بڵاوکرایەوە
دوایین ئاماری قوربانیانی بومەلەرزەکانی ئەفغانستان ڕاگەیەنرا
دواتر دوایین ئاماری قوربانیانی بومەلەرزەکانی ئەفغانستان ڕاگەیەنرا
ەیوەندیدار