دوایین ئاماری قوربانیانی بومەلەرزەکانی ئەفغانستان ڕاگەیەنرا



ژمارەی قوربانیانی ئەو زنجیرە بومەلەرزەیەی ڕۆژی شەممە ئەفغانستانی گرتەوە بۆ نزیکەی پێنج هەزار کەس بەرزبووەوە و هەزاران کەسیش بێ ماڵ و حاڵ بوون.

میدیاکانی ئەفغانستان لە زاری بەرپرسانی وڵاتەکەوە ڕایانگەیاند، تا ئێستا دوو هەزار و ٤٤٥ کەس بەهۆی بومەلەرزەکانەوە گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە دوو هەزار کەسیش برینداربوون.

ئاماژەیان بەوەشکردووە، ١٢ گوند لە ناوچەکانی زینداجان و گۆریان لە هەرێمی هیرات کە ژمارەی دانیشتوانیان دەگاتە  ١.٩ ملیۆن کەس بە تەواوی خاپوور بوون.

شەممەی ڕابردوو، ناوەندی نیشتمانی و بومەلەرزەزانی ئەفغانستان ڕایگەیاند، “سێ بومەلەرزەی بەهێز لە ماوەی نیو کاتژمێردا بەشی ڕۆژئاوای ئەفغانستانی هەژاندووە.”

ئاماژەی بەوەشکرد، “دوایین بوومەلەرزە کە ڕوویدا گوڕەکەی ٦.٢پلە بووە، پێشتریش دوو بوومەلەرزە بەگوڕی ٥.٦ و ٦.١ پلە ڕوویانداوە.”

هاوکات، ناوەندی بوومەلەرزەکان بە دووری ٤٠ کیلۆمەتر لە باکووری ڕۆژئاوای شاری هێراتەوە دەستنیشان کران.

تورکمانستان پلانی هەیە ١٠ ملیار مەترسێجا غازی سروشتی هەناردەی عێراق بکات
پێشت تورکمانستان پلانی هەیە ١٠ ملیار مەترسێجا غازی سروشتی هەناردەی عێراق بکات
تورکیا هەڕەشەی کوشتن لە پارێزەرێکی کورد دەکات
دواتر تورکیا هەڕەشەی کوشتن لە پارێزەرێکی کورد دەکات
ەیوەندیدار