کەشناسی هەرێم، “باران دەبارێت”



کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکان باران دەبارێت و سبەینێ لە ناوچە شاخاوییەکان و ناوچە جیاجیاکان باران دەبارێت.

ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا ئاماژەی بەوەکردووە، ئەمڕۆ ئاسمان پەڵە هەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکان نمە نمە باران دەبارێت.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەخراوەتەڕوو، سبەی سێشەممە بەهەمان شێوەی ئەمڕۆ ئاسمان  نیمچە هەور دەبێت و هەندێ کات دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو و پلەکانی گەرما بەراورد بەتۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ لەنێوان ٢ بۆ ٥ پلە نزم دەبنەوە و لە ناوچە جیاجیاکان و ناوچە شاخاوییەکان باران بە شێوەی نمە نمە دەبارێت.

بەپێی پێشبینی کەشناسی پلەکانی گەرما لە ناوچە و شارەکانی هەرێم بەمشیوەیە دەبێت:

هەولێر : ٢٩ پلەى سیلیزى

سلێمانی : ٢٨ پلەى سیلیزى

دهۆک : ٢٦ پلەى سیلیزى

کەرکوک : ٣٠ پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : ٢٩ پلەى سیلیزى

زاخۆ : ٢٧ پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران : ١٩ پلەى سیلیزى

سۆران : ٢٨ پلەى سیلیزى

گەرمیان : ٣٤ پلەى سیلیزى

میدیای ئەمریکا دەڵێت ئێران لە پشت هێرشەکەی سەر ئیسرائیلەوەیە
پێشت میدیای ئەمریکا دەڵێت ئێران لە پشت هێرشەکەی سەر ئیسرائیلەوەیە
داڕمانی مێژوویی بەهای لیرەی تورکی بەردەوامە
دواتر داڕمانی مێژوویی بەهای لیرەی تورکی بەردەوامە
ەیوەندیدار