داڕمانی مێژوویی بەهای لیرەی تورکی بەردەوامە



ئەمڕۆ دووشەممە، نرخی لیرەی تورکی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی دابەزی، گەیشتە ٢٨ لیرە بەرامبەر بە دۆلار، بەمەش لیرە نزمترین ئاستی لە مێژوودا بەرامبەر دۆلار تۆمارکرد.

تا کاتژمێر ٠٩:٣٠ بەکاتی مۆسکۆ، نرخی دۆلار بەڕێژەی ٪٠.٣٢ بەرزبووەوە و گەیشتە ٢٧.٧٠٠١ لیرە، پێش ئەوەش لیرە بۆ یەکەمجار ئاستی ٢٨.١١٢٥ بەرامبەر دۆلار تۆمارکرد.

ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان ٢٦٧٠ لیرەی تورکی بەرامبەر بە ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی مامەڵەی پێوەدەکرێت.

دراوی تورکیا لەژێر ڕۆشنایی ئەو ئاستەنگە ئابوورییانەی ڕووبەڕووی تورکیا بووەتەوە کە دیارترینیان هەڵاوسانە، بەردەوام ڕووبەڕووی دابەزین دەبێتەوە، سەرەڕای هەوڵەکانی بانکی ناوەندی تورکیا بۆ سنووردارکردنی بەرزبوونەوەی نرخەکان بە بەرزکردنەوەی ڕێژەی سوودی سەرەکی.

کەشناسی هەرێم، “باران دەبارێت”
پێشت کەشناسی هەرێم، “باران دەبارێت”
ئەندامانی مەکتەبی سیاسی یەکێتی هەڵدەبژێردرێن
دواتر ئەندامانی مەکتەبی سیاسی یەکێتی هەڵدەبژێردرێن
ەیوەندیدار