زیرەکی دەستکرد ڕۆڵی چی بوو لە شەڕی ئیسرائیل و فەلەستین؟



سکۆت ڕیتەر، ئەفسەری پێشووی هەواڵگری ئەمریکا، هەڵەکانی هەواڵگری ئیسرائیلی ئاشکرا کرد، کە نەیانتوانی پێشبینی هێرشەکان بکەن، جەختیشی لەوە کردەوە دیارترینیان بەکارهێنانی زیرەکی دەستکردە لەلایەن حەماس.

سکۆت ڕیتەر ئاماژەی بەوەکرد، ” ئەو هەڵە گەورەیەی ئیسرائیل کردوویەتی ئەوە بوو کە بە ئاشکرا شانازیکرد بە ڕۆڵی زیرەکی دەستکرد لە ئۆپەراسیۆنی “دیوارپارێز” (ناوی کۆدی ئۆپەراسیۆنی کەرتی غەززە لە ساڵی ٢٠٢١)، هەر بۆیە حەماس توانی کۆنترۆڵی ڕەوتی ئەو زانیاریانە بکات کە لەلایەن ئیسرائیلەوە کۆدەکرێنەوە.

شانەی هەواڵگری ئەلیکترۆنی ئیسرائیلی بە ملیارەها دۆلاری خەرج کردووە بۆ کۆکردنەوەی کۆمەڵێک زانیاریی هەواڵگریی بەرفراوان لە کەرتی غەززە کە پەیوەندی بە مۆبایل، ئیمەیڵ و کورتە نامەوە هەیە.

ئاماژەی بەوەشکرد، غەززە بە یەکێک لەو ناوچانە دادەنرێت کە بەهۆی وێنەی مانگی دەستکرد، فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و کامێرای چاودێری وێنەی دەگیرێت و چاودێری دەکرێت، بە شێوەیەک مەزەندە دەکرێت کە هەر مەتر چوارگۆشەیەکی غەززە هەر دە خولەک جارێک وێنەی بگیرێت.

ئەو ئەفسەرە ھەواڵگرییە ئاماژەی بەوەدا، کە قەبارەیەکی وا لە داتا ھەواڵگریەکان چیتر ناتوانرێت بە شێوازی شیکاری ستاندارد لەسەر بنەمای عەقڵی مرۆڤ پرۆسێس بکرێت، لەبەر ئەم هۆکارەش ​​ئیسرائیل پشتی بە زیرەکی دەستکرد بەستووە، کە لە ئۆپەراسیۆنی پاسەوانی دیوارەکاندا بە سەرکەوتوویی لە دژی بزووتنەوەی حەماس بەکاری ھێناوە.

بە وتەی ئەو، ئەوە بەکارهێنانی ئاشکرای ئیسرائیل هانی “حەماس”ی دا سوود لە بەکارهێنانی مۆبایل و کۆمپیوتەر و سەرچاوە هەواڵگرییەکانی دیکە ببینێت.

“ئەو پارەیەی بۆ پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی وەردەگیرێت نایاساییە”
پێشت “ئەو پارەیەی بۆ پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی وەردەگیرێت نایاساییە”
ئاماری سێ ڕۆژی جەنگی فەلەستین و ئیسرائیل ڕاگەیەنرا
دواتر ئاماری سێ ڕۆژی جەنگی فەلەستین و ئیسرائیل ڕاگەیەنرا
ەیوەندیدار