“ئەو پارەیەی بۆ پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی وەردەگیرێت نایاساییە”



لیژنەی دەستپاکی، دۆسیەی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی و گرانکردنی نرخەکەی لەسەر هاووڵاتییان دەباتە ئەنجومەنی نوێنەران و ئەندامێکی لیژنەکەش دەڵێت ئەو پارەیەی وەردەگیرێت “نایاساییە”.

ڕۆژنامەی سەباحی فەرمی بڵاویکردەوە، دەستەی دەستپاکی ئەنجومەنی نوێنەران بەنیازە دۆسیەی گرانکردنی نرخی دەرهێنانی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی بباتە پەرلەمان.

جەمیل حەدیدی، ئەندامی لیژنەی دەستپاکی لە ئەنجومەنی نوێنەران بە ڕۆژنامەکەی ڕاگەیاند، قسەی زۆر دەربارەی پرۆژەی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی و زیادبوونی باجەکەی لەسەر هاووڵاتییان کراوە، ئەو پارەیەی وەردەگیرێت ناڕەوایە، چونکە بە پێی یاسا نەکراوە.

ئەوەشی خستەڕوو کە لە میانی کۆبوونەوەیان لەگەڵ عەبدولئەمیر شممەری وەزیری ناوخۆ بۆیان دەرکەوتووە کە گرێبەستەکە لە سەردەمی وەزیری پێشوودا کراوە.

لە مانگی ئایاری ڕابردووەوە وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەست بە دەرکردنی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی کردووە، بەڵام گرانیی نرخەکەی و سستی دەرکردنی، مشتومڕیان دروست کردووە.

ئەلعەرەب؛ ناتانیاهۆ و عەباس، دۆڕاوی شەڕی غەززەن
پێشت ئەلعەرەب؛ ناتانیاهۆ و عەباس، دۆڕاوی شەڕی غەززەن
زیرەکی دەستکرد ڕۆڵی چی بوو لە شەڕی ئیسرائیل و فەلەستین؟
دواتر زیرەکی دەستکرد ڕۆڵی چی بوو لە شەڕی ئیسرائیل و فەلەستین؟
ەیوەندیدار