” دەبێت مامۆستایان قوربانی بدەن”



ئەحمەد گەرمیانی، سەرۆکی یەکێتی مامۆستایان رایگەیاند، بایکۆت چارەسەر نییە و دەبێت ئێمە قوربانی بدەین بۆ بەردەوام بوون لە بەرەوپێشچوونی کەرتی پەروەردە

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ئەحمەد گەرمیانی ڕایگەیاند، مامۆستایان مافی خۆیانە داوای مووچەکانیان بکەن، بەڵام بایکۆت چارەسەر نییە و لە پێشتریشدا ئەوەمان دیوە کە بایکۆت چ زیانێکی لە کەرتی پەروەردە و خوێندن داوە، هەروەها دەبێت مامۆستایان لە خۆبردوانە بچنەوە ناوەندەکانی خوێندن،

لەبەشێکی تری وتەکانیدا ئاماژە بەوە دەدات، ناکرێت قوتابیان و خوێندکاران نەچنەوە ناوەندەکانی خوێندن و لەماڵەوە بن، لە کاتێکدا بەشێک لە منداڵانی ئەو کەسانەی بایکۆتیان کردووە لە ناوەندە نا حکومییەکان دەوام بکەن و بخوێنن،

ئەحمەد گەرمیانی باسی لەوەشکرد، عێراق پێنەدانی مووچەکانی هەرێمی وەک فشاری سیاسی بەکار هێناوە دەنا هەندێک بابەتی سیاسی هیچ پەیوەندی بە مووچەوە نییە و تەواو جیاوازە، بەڵام دەزانین ئەم پرسە سیاسییە و چارەسەرەکەشی دەبێت بە پێکەوە دانیشتنی حکومەتی هەرێم و عێراق بێت،

ئەحمەد گەرمیانی وتیشی” دەبێت مامۆستایان قوربانی بدەن وەک چۆن پێشتر قوربانییان داوە و بچنەوە ناوەندەکانی خوێندن”.

لە ناوەڕاستی مانگی ١٠ نزیک دەبینەوە و تا ئێستا بەشێک لە ناوەندەکانی خوێندن لە هەرێم بایکۆتی دەوامیان کردووە و ناچنەوە ناوەندەکانی خوێندن بەهۆی دابەشنەکردنی مەەچەی مانگەکانی ٨ و ٩ ، مەرجی سەرەکی مامۆستایان دابەشکردنی دوو مووچەیە.

بەهای دۆلار لە 160 هەزار نزیك دەبێتەوە
پێشت بەهای دۆلار لە 160 هەزار نزیك دەبێتەوە
یەكەم ڕێكار بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەستی پێكرد
دواتر یەكەم ڕێكار بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەستی پێكرد
ەیوەندیدار