بە ڤیدیۆ؛ بە 35 درۆن هێرش كرایە سەر ئیسڕائیل



تادێت جەنگی نێوان فەلەستین و ئیسڕائیل توندتر دەبێت و ژمارەی قوربانیانی هەردوولا لە هەڵكشانە و كەتیبەكانی قەسام-ی حەماس لەڕێگەی 35 درۆنی خۆكوژییەوە هێرشیان كردە سەر ناوچەكانی ئیسڕائیل.

بەپێی هەواڵی دامەزراوە تەندروستییەكانی فەلەستین، لە کەرتی غەززە 313 کەس و لە کەرتی ڕۆژئاواش 7 فەلەستینی بە هۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە کوژراون. 20 لەو کەسانەی بەهۆی بۆردوومانی ئیسرائیل لە غەززە کوژراون، منداڵن، هەروەها لانیکەم هەزار و 788 کەسی دیکەش برینداربوون کە 121یان منداڵن.

لای خۆشیەوە، نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی ئیسڕائیل بڵاویكردەوە، زیاتر لە 100 هاووڵاتی و سەربازی ئیسرائیلی لە کەرتی غەززە بە دیل گیراون یان بێسەروشوێن بوون و 44 سەربازیش كوژاون.

هاوكات، وەزارەتی تەندروستی ئیسڕائیل بڵاویكردۆتەوە، ژمارەی کوژراوانی ئیسرائیل بەهۆی هێرشەکانی حەماسەوە بۆ 600 کەس بەرزبۆتەوە و دوو هەزار و 48 کەسی دیکە برینداربوون کە 330ـیان لە دۆخێکی مەترسیداردان.

بەپێی ئەو تۆمارە ڤیدیۆییانەی بڵاوكراونەتەوە، تەندروستی ئیسڕائیل بەهۆی زۆری ژمارەی كوژراوەكانەوە، بە گەڵابە كوژراوەكان كۆدەكەنەوە و مەڕاسیمی ئاینییان بۆ سازدەكەن پێش بەخاكسپاردنیان.

لە بەرامبەریشدا، کەتائیبی قەسام، باڵی سەربازیی حەماس ڕایگەیاند، ئۆپەراسیۆنی “تۆفانی ئەقسا” بەردەوامە و هێزی کۆماندۆی قەسام ئۆپەراسیۆنێکیان “بەسەرکەوتوویی” بە پێنج بەلەم کردووەتە سەر کەناراوەکانی عەسقەلان و دەستیان بە سەر ژمارەیەک شوێندا گرتووە و لە ئۆپەراسیۆنەکەدا ژمارەیەک سەربازی ئیسرائیلییان کوشتووە.

ئاشكراشی كردووە، لە ڕێگەی 35 درۆنی خۆكوژییەوە، كە لەلایەن هێزەكانیانەوە دروست كراون، هێرشیان كردۆتە سەر بنكە و بارەگاكانی سوپای ئیسڕائیل.

بۆ بینینی ڤیدیۆكە كلیك لێرە بكە

بۆ بینینی ڤیدیۆكە كلیك لێرە بكە

فرۆشتنی سیم کارتی بێ مۆڵەت بەهەموو شێوەیەک قەدەغە دەکرێت
پێشت فرۆشتنی سیم کارتی بێ مۆڵەت بەهەموو شێوەیەک قەدەغە دەکرێت
پشكنينی مەرجەکانی سەلامەتیی بۆ هۆڵەکانی ئاهەنگگێڕان دەکرێت
دواتر پشكنينی مەرجەکانی سەلامەتیی بۆ هۆڵەکانی ئاهەنگگێڕان دەکرێت
ەیوەندیدار