پشكنينی مەرجەکانی سەلامەتیی بۆ هۆڵەکانی ئاهەنگگێڕان دەکرێت



فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاویکردەوە، لیژنەیەکی بەدواداچوون بۆ هۆڵەکانی ئاهەنگگێڕان لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان پێکهێنرا، تا بابەتی دڵنیاییی تەواو لەو هۆڵانەدا هەبێت و دڵەڕاوكێی هاووڵاتییان بڕەوێتەوە.

لە بڵاوکراوەکەدا هاتووە، ” لە پێناو بەرژەوەندیی گشتی و سەلامەتی زیاتری هاووڵاتییان، لەسەر ڕاسپاردەی ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لیژنەیەکی بەدواداچوون بۆ هۆڵی بۆنەکان لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان پێکهێنرا، تا دڵنیاییی تەواو لەو هۆڵانەدا هەبێت و دڵەڕاوكێی هاووڵاتییان بڕەوێتەوە”.

موقەدەم کاروان عەلی، بەرپرسی بەشی هونەری لە بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر، بە فەرمانگەی میدیا و زانیاریی ڕاگەیاند: ”لەسەر ڕاسپاردەی وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لیژنەیەکی بەدواداچوون بۆ هۆڵی بۆنەکان لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان پێکهاتووە، دەستەی گەشتوگوزار ٣٨ هۆڵیان لە هەولێر بۆ ئێمە پێشنیار کردووە، بۆ ئەوەی بە دواداچوونیان بۆ بکەین.”

ئاماژەی بەوەکرد، ” پاش ڕووداوەکەی هەفتەی ڕابردووی حەمدانییە، ترس و دڵەراوکێ لای هاونیشتمانیان دروست بووە، نەک تەنیا لە موسڵ، بەڵکوو لە هەموو عێراق و لە هەرێمی کوردستانیش، بۆیە ئێمە پێداچوونەوەیەک دەکەین بۆ بەرجەستەکردنی دڵنیاییی تەواوەتی و پابەندکردنی خاوەنی هۆڵەکان بۆ دابینکردنی پێداویستییەکان و جێبەجێکردنی ڕێنماییەکان.”

بەرپرسی بەشی هونەری لە بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر ڕایگەیاند:” پێویستە هاووڵاتییان لە کاتی بەکرێگرتنی هۆڵێک، پرسیار لە لایەنی سەلامەتی بکات، ئێمە سەردانی ئەو شوێنانە دەکەین، ئەگەر ڕێنماییەکانیان جێبەجێ نەکردبێت، ڕێکاری تایبەتییان بەرامبەر دەگرینە بەر، ئەویش بە داخستن یان سزادان، بۆ ئەوەی پێداچوونەوە بە خۆیدا بکات، ئەگەر شوێنەکانیشیان تەواو بێت، دەستخۆشییان لێ دەکەین.”

تیمێکی لیژنەکە لە پارێزگای هەولێر دەستی بە كارەكانی كردووە، سەرەتا سەردانی ٢٢ هۆڵی ئاهەنگگێڕانی خێزانیی دەکەن و کەموکوڕییەکانیان دیاری دەکەن، تا جێبەجێكردنی تەواوی مەرجەكانی سەلامەتی، ئەوانەی كەموكوڕییان هەیە دادەخرێن.

بە ڤیدیۆ؛ بە 35 درۆن هێرش كرایە سەر ئیسڕائیل
پێشت بە ڤیدیۆ؛ بە 35 درۆن هێرش كرایە سەر ئیسڕائیل
بەهۆی قەیرانی داراییەوە کارکردنی ڕێگا دوو سایدەکان وەستاوە
دواتر بەهۆی قەیرانی داراییەوە کارکردنی ڕێگا دوو سایدەکان وەستاوە
ەیوەندیدار