عەلی حەمەساڵح: داهاتی ناوخۆ بۆ مووچەی فەرمانبەران بەکارناهێندرێت



عەلی حەمەساڵح، پەرلەمانتاری خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاند، داهاتی ناوخۆ لەلایەن دەسەڵاتی پارتی و یەكێتی دەستی بەسەرداگیراوە.

عەلی حەمەساڵح، لە لێدوانێكی رۆژنامەوانی ئاماژەی بەوەکرد، ” پێویست بوو دسەڵاتدارانی هەرێم سوود لە داهاتی ناوخۆ وەربگیرێت بۆ دابەشکردنی مووچە، لە کاتێکدا داهاتی دوو مانگ ٦٤٠ ملیار دینار بووە، بەڵام دەسەڵاتداران ئەوەیان نەكردووە، بۆیە دابەشكردنی موچەش دواكەوت”.

ناوبراو ئەوەشی خستەڕوو، وێڕای ئەوەی بڕیارە دوو ٧٠٠ ملیاری دیکە لە بەغداوە ڕەوانەی هەرێم بکرێت، بەڵام بەهۆی ئەوەی پارتی و یەكێتی ئامادەنین پارەی داهاتی ناوخۆ بۆ موچە دابین بكەن، ئەوە جارێكی تر دابەشكردنی موچە دوادەكەوێت، سەبارەت بە مووچەی مانگەکانی دیکە تا ئێستا حکومەت هیچ پلانێکی نیە.

عەلی حەمەساڵح، سەبارەت بە دابەشکردنی مووچە لەلایەن بەغداوە وتی: ” لە سەرەتادا ئەو بابەتە بە باشی دەڕۆیشتە پێشەوە، بەڵام پاش ئەوەی ئەو پرسە برایە بەردەم سەرۆك وەزیران گرفتی بۆ دروستکرا، چونكە ئەو دەسەڵاتی ئەو هەنگاوەی نییە و دەبوو لە پەرلەمان و لە هەمواری یاسای بودجەی ٢٠٢٤ ئەو پرسە یەكلابكرایەتەوە”.

پۆندێك لە شارۆچکەی کەسنەزان دروست دەکرێت
پێشت پۆندێك لە شارۆچکەی کەسنەزان دروست دەکرێت
عێراق ڕێککەوتن لەگەڵ تورکیا ئەنجامدەدات
دواتر عێراق ڕێککەوتن لەگەڵ تورکیا ئەنجامدەدات
ەیوەندیدار