پۆندێك لە شارۆچکەی کەسنەزان دروست دەکرێت



پۆندێکی نوێ لە کەسنەزانی هەولێر دروست دەکرێت و حکومەتی هەرێمی کوردستانیش دەڵێت بە تەواوبوونی پۆندەکە، ناوچەکە دەبێتە شوێنێکی گەشتیاری.

ئەمڕۆ یەکشەممە، فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاویکردەوە، بۆ گلدانەوەی ئاو و زیادکردن و پاراستنى ڕێژەى ئاوى ژێر زەوى و پاراستنی شارى ھەولێر لە لافاو، کابینەى نۆیەمى حکومەتی ھەرێمى کوردستان لە ڕێگەى پارێزگاى هەولێر، لە دەوروبەری شاری ھەولێر، گرنگییەکی زۆرى بە دروستکردنی پۆند و بەنداو داوە، ئێستاش ژمارەیەک پۆند لەو ناوچەیەدا کەوتوونەتە بواری جێبەجێکردنەوە.
ڕاشیگەیاند، یەکێک لەو پۆندانەى ئێستا دروست دەکرێت، دەکەوێتە بەرزاییەکانى کەسنەزان لە نزیک مۆنۆمێنتى شەهیدان لە شاری هەولێر، بەتەواوبوونیشی جگە لە زیادکردنى ڕێژەى ئاوی ژێر زەوی و پاراستنى شارى هەولێر لە لافاو و سوودی زۆر بۆ کشتوکاڵ و ئاژەڵداری، دەبێتە شوێنێکى گەشتیاری و ڕوویەکی جوان بە شاری ھەولێرى پایتەخت دەبەخشێت، لە داهاتووشدا گەشتیاران دەتوانن سەردانی ئەو شوێنە وەک شوێنێکى گەشتیارى بکەن.

پۆلیسیێکی میسری دوو گەشتیاری ئیسرائیلیی کوشت
پێشت پۆلیسیێکی میسری دوو گەشتیاری ئیسرائیلیی کوشت
عەلی حەمەساڵح: داهاتی ناوخۆ بۆ مووچەی فەرمانبەران بەکارناهێندرێت
دواتر عەلی حەمەساڵح: داهاتی ناوخۆ بۆ مووچەی فەرمانبەران بەکارناهێندرێت
ەیوەندیدار