ئیسڕائیل ژمارەی كوژرا و بریندارەكانی بڵاوكردەوە



بەهۆی هێرشی لیواکانی عیزەددین قەسام، باڵی سەربازی بزووتنەوەی حەماسی فەلەستین لە كەرتی غەززە بۆ سەر ئیسرائیل، تا ئێستا ٤٠ ئیسرائیلی کوژراون و زیاتر لە ٧٥٠ی دیکەش بریندار بوون.

دەزگای فریاکەوتنی خێرای ئیسرائیل ناسراو بە “ئەستێرەی سووری داود” لە ڕاگەیاندراوێکدا بڵاوی کردەوە، لە ئەنجامی هێرشەکان لە کەرتی غەززەوە، ٤٠ ئیسرائیلی کوژراون و سەدان کەسی دیکەش بریندار بوون.

کەناڵی ١٢ی ئیسرائیلیش ڕایگەیاندووە، کە بە هۆی هێرشەکانەوە تا ئێستا ٧٥٠ کەس بریندارن، کە بەشێکیان برینەکانیان قورسە.

بەهۆی ئەو دۆخەوە سبەی لە قوتابخانەکانی سەرانسەری ئیسرائیل پشووری فەرمی ڕاگەیەندراوە.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ لیواکانی عیزەددین قەسام، دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنێکیان بە ناوی “گەردەلوولی ئەقسا” دژی ئیسرائیل ڕاگەیاند و لەبەرامبەردا سوپای ئیسرائیل بە دەیان فڕۆکەی جەنگی هێرشێکی سەربازیی بۆ بەرپەرچدانەوەی ئەو مووشەکانە ڕاگەیاند، کە لە كەرتی غەززەوە ئاڕاستەی دەکرێت.

كەشناسی كاتی بارانی پەڵەی ڕاگەیاند
پێشت كەشناسی كاتی بارانی پەڵەی ڕاگەیاند
کەمپی مەخمور بۆردومان کرا
دواتر کەمپی مەخمور بۆردومان کرا
ەیوەندیدار